Accessibility links

سەرۆک بایدن میوانداری سەرکردە سەربازییەکان دەکات


سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن ڕۆژی چوارشەممە لەمیانەی کۆبوونەوەیەکی ساڵانەی کۆشکی سپیدا میوانداری بەرپرسە سەربازییە باڵاکانی ئەمەریکا دەکات، ئەمەش لەکاتێکدایە کە جەنگەکەی ئۆکرانیا گەیشتۆتە قۆناغێکی مەترسیدار و ئەمەریکاش بەنیازە یارمەتی سەربازیی زیاتر پێشکەشی ئەو وڵاتە بکات.

وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا وتی وەزیری بەرگری ئەمەریکا لوەید ئۆستن و سەرکردەی سەربازی جەنەڕاڵ مارک مێڵی و بەرپرسە باڵا سەربازییەکانی دیکە تاوتوێی " کۆمەڵێک بابەتی جۆراوجۆر " دەکەن.

ڕووسیا لە ماوەی ڕابردوودا ڕایگەیاند ئۆپەراسیۆنەکەی گەیشتۆتە قۆناغێکی نوێیە و هەوڵ دەدات هەرێمی دۆنباسی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا " ئازاد " بکات.

پێشبینی دەکرێت ئەمەریکا کۆمەڵێک یارمەتی سەربازیی دیکە بۆ ئۆکرانیا ڕابگەیەنێت کە لەوانەیە بەهاکەی بگاتە ئەو 800 ملیۆن دۆلارەی کە هەفتەی ڕابردوو واشنتن بەڵێنیدا بۆ یارمەتیدانی ئۆکرانیا لەڕووی سەربازییەوە خەرجی بکات.

هێزەکانی ئەمەریکا لە ئۆکرانیا شەڕ ناکەن بەڵام بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ یارمەتی ئۆکرانیا دەدەن، ئەوەش لەڕێی پێدانی چەک و مەشقەوە بە هێزەکانی ئۆکرانیا و هەروەها پشتیوانیکردنی هێزەکانی ئۆکرانیا لەڕووی داراییەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG