سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن وتی وادەردەکەوێت سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن خۆی دوورخستبێتەوە لە ڕووسیا یاخود دەرکرابێت یان لەلایەن هەندێک لە ڕاوێژکارەکانییەوە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کرابێت.
سەرۆک بایدن وتی " وادەردەکەوێت خۆی دوورخستبێتەوە و هەندێک ئاماژە هەن لەسەر ئەوەی پوتن دەرکرابێت یاخود لەلایەن ڕاوێژکارەکانی خۆیەوە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەرکرابێت."
سەرۆک بایدن هیچ بەڵگەیەکی لەسەر ئەم لێدوانەی نەدا، وتی " بەڵام نامەوێت ئاماژە بە زۆر شت بدەم لەم کاتەدا."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز