Accessibility links

بایدن گەشتەکانی بۆ ئەڵمانیا و ئەنگۆلا دوادەخات لە پێناو چاودێریکردنی زریانی میڵتندا

ڕۆژی سێشەممە سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن ڕایگەیاند گەشتە پلان بۆ داڕێژراوەکانی بۆ ئەڵمانیا و ئەنگۆلا دوادەخات تاوەکو لە کۆشکی سپی بمێنێتەوە و چاودێری زریانی میڵتن بکات.

بایدن لە کۆشکی سپی وتی " پێم وانیە بتوانم لەم کاتەدا لە دەرەوەی وڵاتەکە بم." هەروەها هۆشداریدا و وتی میڵتن " دەکرێت خراپترین زریان بێت لە ماوەی 100 ساڵی ڕابردوودا." وتیشی کاردەکات بۆ " زیادکردنی قەبارە و بوونی " وەڵامەکەی حکومەتی فیدڕاڵ بۆ زریانەکە.

وتیشی ئەو کەسانەی کە لەسەر ڕێگای زریانەکەن دەبێت گوێبیستی بەرپرسانی ناوخۆ بن و چۆڵی بکەن.

وتی " من و کامڵا نزاتان بۆ دەکەین."

ڕوون نیە کەی بایدن دەتوانێت گەشتەکەی بۆ دەرەوە ئەنجام بدات. بەڵێنیداوە لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا سەردانی ئەفریکا بکات، سەرۆکایەتییەکەشی لە مانگی یەکدا کۆتایی دێت. هەروەها پلانی داناوە میوانداری لوتکەیەک بکات لەسەر جەنگەکەی ئۆکرانیا و دەیان وڵات بەشداری دەکەن لە بنکەیەکی سەربازیی ئەمەریکادا لە ئەڵمانیا.

حکومەتی ئەڵمانیا بەیاننامەیەکی دەرکرد و وتی " ئێمە زۆر بە داخەوەین بۆ هەڵوەشاندنەوەکە، بەڵام بێگومان تێدەگەین بەهۆی دۆخەکەی ناو فلۆریدا."

بایدن وتی " هێشتا پلانم هەیە سەردانی سەرجەم ئەو شوێنانە بکەم کە وتوومە سەردانییان دەکەم."

زریانی میڵتن ڕۆژی سێشەممە تۆزێک لاواز بوو بەڵام هێشتا وەکو زریانێکی دڕندەی بەهێز ماوەتەوە کە دەکرێت لە سەدەیەکدا تەنها یەک جار ڕووبدات و ڕاستەوخۆ لە ناوچەی تامپا بەی فلۆریدا بدات.

سەرچاوە/ AP

This item is part of
XS
SM
MD
LG