جێـگری سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا جۆ بایدن ده‌ڵێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کان و پاکسـتان هاوپه‌یمانیـیه‌کی هاوبه‌شیان سـازداوه دژ به ئایدیۆلۆژیای توندڕه‌وه‌کان -- په‌یوه‌ندیـیه‌ک له‌سه‌ر بناغه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیـیه هاوبه‌شه‌کان.
بایدن قسه‌کانی له ڕۆژی چوارشه‌ممه له ئیسلام ئاباد کردووه پاش وتووێژه‌کانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی پاکسـتانی ئاسف عه‌لی زه‌رداری و سه‌رۆک وه‌زیر یوسف گه‌یلانی. ئه‌و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی له‌شـکری پاکسـتانی ژه‌نه‌ڕاڵ ئه‌شفه‌ق که‌یانی کۆبووه‌ته‌وه.
بایدن له کۆنفرانسێـکی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیر گه‌یلانی وتی ئه‌و زنجیره‌یه‌ک له کێشه‌ی دوو لایه‌نه و ناوچهیـیدا له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی پاکسـتانیدا باس کردووه و به باری ئه‌فغانسـتاندا چوونه‌ته‌وه که له‌وێدا له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌فغانی حامید کارزای کۆبووبۆوه.