Accessibility links

جۆ بایدن بڕیاری دا خۆی بۆ سەرۆکایەتی کاندید نەکات


جۆ بایدن جێگری سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند نیازی نیـیە خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کاندید بکات، بەمەش کۆتایی هێنا بە چەند مانگێـک لە باسکردنی ئەگەر و نەگەری خۆکاندیدکردنی ئەم کەسایەتیە خاوەن ئەزمونەی دیموکراتەکان.

بایدن ڕۆژی چوارشەممە لە باخی کۆشکی سـپی ئەمەی ڕاگەیاند بە ئامادەبوونی سەرۆک ئۆباما و خانم جڵی هاوسەری. گوتی پـێیوایە بۆ ئەم مەبەستە کاتی لەبەردەمدا نەماوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کە خۆی کاندید ناکات بە ڕوون و ئاشکرایی و بە توندی قسە دەکات کە دەبێت پارتەکەی چی بکات و هەروەها وەکو وڵات پێویستە چۆن هەنگاو بنێن.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە لە ڕووی دەرونیشەوە ئامادە نیـیە پاش ئەوەی کوڕە تەمەن 46 سـاڵەکەی بەهۆی شێرپەنجەی مێشک لە مانگی پـێنج گیانی لەدەسـتدا.

پاشان بایدن (تەمەن 72 سـاڵ) ستایشی سەرۆک ئۆبامای کرد و گوتی وڵاتەکەی لە قەیرانەوە بەرەو بوژانەوە برد. گوتیشی پارتەکەی و وڵاتەکەشی هەڵەیەکی گەورە دەکەن ئەگەربێت و لە ڕێبازی ئۆباما لابدەن.

جێی ئاماژەیە بایدن کە زیاتر لە 30 سـاڵی تەمەنی لە ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا بەسەربردووە، پـێشـتر دوو جار خۆی بۆ سەرۆکایەتی کاندیدکردبوو، بەڵام شکستی هێنابوو. دوایـین جار لە سـاڵی 2008 بوو.

بەپـێی دوایـین ڕاوەرگرتنی گشتی لە ئێستادا خانم هێلەری کلنتن وەزیری پـێشووی دەرەوە زیاترین شانسی هەیە بـبێتە کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی سـاڵی 2016 ، بە دوایدا سیناتۆر بیرنی ساندەرز دێت.

XS
SM
MD
LG