جۆ بایدن جێگری سەرۆکی ئەمەریکا جەختی کردەوە وڵاتەکەی بەردەوامە لە پـشتیوانیکردنی عێراق لە شەڕی دژی داعش و چاکسازی لە وڵاتەکەدا.
کۆشـکی سـپی لە بەیانـنامەیەکدا نووسیویەتی جۆ بایدن ڕۆژی سێشەممە لە پەیوەندیـیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیری عێراق ئەمەی دووپاتکردووەتەوە. پاشان سـتایشی عەبادی کردووە بۆ ئەو هەوڵانەی حکومەتەکەی دەیدات لە پـێناو بەهێزکردنی یەکگرتوویی سیاسی عێراق و باشکردنی ڕەوشی ئاسایش و ئابوری وڵاتەکە.
هەردوو ڕێبەر وتووێژیشیان کرد لە بارەی گرنگی چارەسەرکردنی خێرای قەیرانە مرۆیـیەکانی عێراقیـیەکان پـیایدا تێپەڕدەبن، وە جارێکی دیکەش وابەستەیی خۆیان بە ستراتیژیـیەتی هاوبەشی نێوان واشنتن و بەغدا نوێکردەوە.
ئۆفیسی سەرۆک وەزیری عێراق ئەویش لەم بارەیەوە بەیانـنامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا نووسیویەتی جێگری سەرۆکی ئەمەریکا پەیوەندی بە عەبادی کردووە و پـێکەوە باسیان لە پـێشـهاتەکانی شەڕی دژی داعش کردووە لەگەڵ ڕەوشی سیاسی و ئاسایشی عێراق و ئەو چاکسـازیـیانەی عەبادی ئەنجامی داون. هەروەها تاوتوێی مەسەلەی مەشق و ڕاهێنان و پـرچەککردنی هێزە عێراقیـیەکانیشیان کردووە.
دواتر حەیدەر عەبادی بۆ جۆ بایدنی دووپاتکردووەتەوە لە چاکسـازیـیەکانی بەردەوام دەبێت هەر وەک چۆن لە شەڕی دژی داعش پـێشڕەوی دەکەن.