ڕۆژی دووشەممە سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن بەڵێنیدا یارمەتییە فیدڕاڵییەکان بەردەوام بن بۆ قوربانییان زریانی هێلین " تاوەکو ئەو کاتەی پێویست بکات." ئەمە لە کاتێکدا کە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەمەریکا ڕووبەڕووی زریانە کوشندەکە بووەتەوە.
بایدن وتی " بەردەوام دەبین لە زیادکردنی سەرچاوەکان، بە ئاو و خۆراک و پەیوەندییەکان و ئامێری ژیان ڕزگارکەریشەوە. وەکو چۆن پێشتر وتوومە، لەوێ دەبین تاوەکو ئەو کاتەی کە ئەم کارە تەواو دەکەین."
سەرچاوە/ فرانس پرێس