Accessibility links

بایدن فەرمانڕەوای پێشووی میشیگن بۆ پۆستی وەزیری وزە دیاریدەکات


جێنیفەر گرانهۆڵم
جێنیفەر گرانهۆڵم

سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا جۆو بایدن فەرمانڕەوای پێشووی میشیگن جێنیفەر گرانهۆڵمی بۆ پۆستی وەزیری وزە دیاریکرد، ئەمەش بەپێی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئەمەریکا.

گرانهۆڵم پێشتریش دادوەری گشتی میشیگن بووە، هەروەها لەپێناو وزەی پاکدا کۆششی کردووە و شارەزایی هەیە لە دانوستان لەگەڵ گروپە گەورەکانی ئوتومبێلدا.

هەروەها کاتێک جۆو بایدن جێگری سەرۆکی ئەمەریکا بوو لە سەردەمی باراک ئۆبامادا، لەنزیکەوە لەگەڵ بایدندا کاری کردووە کە لەو کاتەدا فەرمانڕەوای میشیگن بوو.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG