سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیری نوێی بەڕیتانیا لیز ترەس کرد لەسەر وەرگرتنی ئەو پۆستە، گوتیشی واشنتن و لەندەن بەردەوام دەبن لە هاریکارییەکانی نێوانیان لەسەر پرسە جیهانییەکان، لەوانەش، پرسی داگیرکارییەکەی ڕووسیا لە ئۆکرانیا.
سەرۆک بایدن لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی " بە پەرۆشەوەم بۆ قوڵکردنەوەی پەیوەندییە تایبەتەکەی نێوان دوو وڵاتەکانمان و لە نزیکەوە کارکردن لەسەر پرسە جیهانییەکان، لەوانەش بەردەوامیدان بە پشتیوانییەکان بۆ ئۆکرانیا لەکاتێکدا کە ئەو وڵاتە بەرگری لە خۆی دەکات دژی دوژمنکارییەکانی ڕووسیا."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز