Accessibility links

سەرۆک بایدن یاسای ڕێگەپێدانی خەرجی بەرگری ئەمەریکا پەسەند دەکات


سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن
سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن

سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن یاسای ڕێگەپێدانی خەرجی بەرگری ئەمەریکای پەسەند کرد، بەڵام نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە هەندێک بڕگەی یاساکە، یەکێک لەو بڕگانەش ڕەنگە بتوانێت ڕێگری بکات لە بەڕێوبەرایەتییەکەی ئەمەریکا لە لێپێچینەوە لە زیندانییان گوانتانامۆ بەی.

دوای ئەوەی هەردوو ئەنجومەنەکەی کۆنگرێس ' ئەنجومەنی سینات و ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا ' یاسای ڕێگەپێدانی خەرجی بەرگری ئەمەریکایان پەسەند کرد کە بودجەی خەرجی بەرگری وڵاتەکە دیاری دەکات، یاساکە ڕەوانەی سەرۆک بایدن کرا و ئەویش پەسەندی کرد.

سەرۆک بایدن سەبارەت بەو بڕگانەی کە تێبینی هەبووە لەسەرییان گوتی " داوا لە کۆنگرێس دەکەم بە زووترین کات ئەو کۆتوبەندانە لاببات." ئەوەش وەکو ئاماژەیەک بۆ ئەو بڕگەیەی کە ڕێگری لە بەکارهێنانی پارە دەکات لەلایەن ئەمەریکاوە بۆ گواستنەوەی هەندێک لە دەستبەسەرکراوەکان بۆ ناو ئەمەریکا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG