بێتی فۆڕد به ئاشکرای داکۆکی له مافه‌کانی ژنان ده‌کرد و هه‌روه‌ها دامه‌زرێنه‌ری ناوه‌ندی بێتی فۆرد بۆ ته‌رک کردنی ده‌رمان و موخه‌ده‌رات بوو. ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌ی ڕایانگه‌یاند ئه‌و خانمه له شه‌وی هه‌ینی کۆچی دوایی کرد.
له‌م باره‌یه‌وه سه‌رۆک ئۆباما گوتی خانم فۆرد، به ڕێگای ئازایه‌تی و خه‌مخۆری تایبه‌تمه‌ندییه‌کی بۆ که‌سایه‌تی خۆی دروست کردبوو و وه‌ک یه‌که‌م خانمی وڵات ده‌نگێکی به‌هێز بوو بۆ ته‌ندروستی و مافه‌کانی ژنان.
سه‌رۆکی پێشوو جمی کارته‌ر په‌سنی خانم فۆردیدا بو بۆ کاره‌کانی له بواری ته‌ندروستی ده‌رونی و خزمه‌تگوزاری بۆ ته‌رککردنی ده‌رمان و موخه‌ده‌رات.
سه‌رۆکی پێشوو George H W Bush گوتویه‌تی " خانم فۆرد خانمێکی به‌جه‌رگ بوو دایکێکی زۆر چاک و هاوڕێیه‌کی باش بوو".
خانـمێکی یه‌که‌می دیکه‌ی ئه‌مه‌ریکا نانسی ڕێگن گوتی خانم فۆرد مایه‌ی دڵخۆشی زۆر که‌س بوو به‌هۆی هه‌وڵه‌کانی له سه‌نته‌ری بێتی فۆرد و هوشیار کردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی سه‌باره‌ت به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک.
خانم فۆرت له ساڵی 1918 له شیکاگۆ له دایک بوو. کاتێ تمه ته‌مه‌نی نزیکه‌ی 20 ساڵان بوو چوو بۆ نیویۆرک و وه‌کو سه‌ماکه‌ر و نمایشکاری جل‌و به‌رگ کاری ده‌کرد. سه‌رۆکی کۆچ کردوو جیڕاڵد فۆرد هاوسه‌ری دووهه‌می بوو. به ماوه‌یه‌کی کورت به‌ر له‌وه‌ی به‌ڕێز فۆرد له ساڵی 1948 بۆ کۆنگرێس هه‌ڵبژێردرێت ژیانی هاوسه‌رێتییان پێک هێنا. له ساڵی 1974 چوونه کۆشکی سپی پاش ئه‌وه‌ی شه‌رمه‌زاری ناسراو به واته‌ر گه‌یت بوو به هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رۆک ڕیچارد نیکسن و یه‌که‌م جێگری سپیرۆ ئه‌گنۆ ده‌ست له کار بکێشنه‌وه.
وه‌ک خانمی یه‌که‌می وڵات بێتی فۆرد به‌وه ناوبانگی ده‌رکرد له دیمانه‌یه‌کی ته‌له‌فیزیۆنی دا به ڕاشکاوانه باسی له مافه‌کانی ژنان، په‌یوه‌ندی جنسی به‌ر ژیانی هاوسه‌رێتی و منداڵ له‌بار بردن کرد.
کاتێک که له کۆشکی سپی بوو دووچاری نه‌خۆشی شێر په‌نجه‌ی مه‌مک هات، خۆشی هه‌وڵێکی زۆری‌دا بۆ هوشیار کردنه‌وه‌و ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه له سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشییه.
پاش ئه‌وه‌ی کۆشکی سپی به‌جێهێشت، دانی به‌وه‌دا نا هۆگری ئه‌لکۆهۆلو ده‌مانی ئازار بوبوو هه‌وڵی چاره‌سه‌ری خۆی دا.
له ساڵی 1982 سه‌نته‌ری بێتی فۆردی دامه‌زراند که هه‌تاکو ئه‌مڕۆش یه‌کێکه له به‌ناوبانگترین سه‌نته‌ره‌کانی یارمه‌تیدان بۆ واز هێنان له ئه‌لکه‌حول و موخه‌ده‌رات.