Accessibility links

یەکە سەربازییەکانی بێلاڕووس مەشقەکان لەسەر سیستەمی تەکتیکی موشەکی ئەتۆمی ڕووسی تەواو دەکەن


وەزارەتی بەرگری بێلاڕووس وتی یەکە سەربازییەکانی بێلاڕووس مەشقەکانیان لەسەر چۆنێتی بەکارهێنانی سیستمی موشەکی ئیسکاندەری ڕووسی بۆ هەڵدانی چەکی ئەتۆمی تەواو کردووە.

ڕاگەیاندنەکەی بێلاڕووس چوار هەفتە دوای ئەوە دێت سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن ڕایگەیاند مۆسکۆ چەکی تەکتیکی ئەتۆمی لە بێلاڕووس جێگیر دەکات.

لە سەرەتای مانگی دوودا بێلاڕووس وتی هێزە چەکدارەکانی بەبێ یارمەتی ڕووسیا کۆنتڕۆڵی سیستمی موشەکی ئیسکاندەرییان کردووە کە ڕووسیا دابینی کردووە بۆیان.

بەڵام کاتێک لە 4 ی مانگی چواردا هێزەکانی بێلاڕووس ڕەوانەی ڕووسیا کران بۆ ئەنجامدانی مەشقی زیاتر لەسەر سیستمەکە، مینسک وتی مەشقەکانییان " چۆنێتی پاراستن و بەکارهێنانی کڵاوەی ئەتۆمی تەکتیکی سیستمی بەرگری موشەکی ئیسکاندەر " لە خۆدەگرێت.

وەزارەتی بەرگری بێلاڕووس وتی ئەو یەکە سەربازییانە ڕۆژی شەممە گەڕاونەتەوە بۆ بێلاڕووس.

ڕووسیا تاوەکو ئێستا هیچ کاتێکی دیاری نەکردووە بۆ گواستنەوەی چەکە تەکتیکیە ئەتۆمییەکان بۆ بێلاڕووس، بەڵام پوتن وتی دروستکردنی کۆگاکان بۆ چەکەکان تاوەکو سەرەتای مانگی حەوت تەواو دەبن.

جێی ئاماژەیە لە ساڵی 1991 ەوە دوای ڕووخانی یەکێتی سۆڤیەت، ئەمە یەکەمین جار دەبێت ڕووسیا چەکە ئەتۆمییەکانی لە دەرەوەی خاکی وڵاتەکە جێگیر بکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG