Accessibility links

ڕابەری ئۆپۆزسیۆنی بێلاڕوس چاوی بە ماکرۆن دەکەوێت


ڕابەری ئۆپۆزسیۆنی بێلاڕوس سڤیاتلانا تیسخوانۆسکایا

کەناڵی فەڕمی تێلیگرامی ڕابەری ئۆپۆزسیۆنی بێلاڕوس سڤیاتلانا تیسخوانۆسکایا وتی تیخوانۆسکایا لە لیتوانیا چاوی بە سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن کەوتووە.

وتیشی تیسخوانۆسکایا پلانی ئەوەی هەبووە تاوتوێی ڕەوشی سیاسی بێلاڕوس بکات و داوای وەڵامدانەوەیەکی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بکات.

هەروەها یەکێک لە ئەندامانی تیمەکەی بە ڕۆیتەرزی وت تیسخوانۆسکایە بەنیازە بە سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن بڵێت لەم ساڵدا دەیەوێت هەڵبژاردنی نوێی سەرۆکایەتی لە بێلاڕوس دووبارە ئەنجام بدرێتەوە. هەروەها پێی دەڵێت هیوادارە یەکێتی ئەوروپا پشتیوانی لە گۆڕانکاریەکان بکات لە بێلاڕوس.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG