Accessibility links

بێلاڕوس دەڵێت هەندێک لە کۆچبەران دەنێرێتەوە


دەزگای هەواڵی تاسی ڕوسی لە زاری وەزارەتی ناوخۆی بێلاڕوسەوە بڵاویکردەوە ڕۆژی دووشەممە 118 کۆچبەر گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتانی خۆیان و ڕۆژی سێشەممەش کۆچبەری دیکە دەنێردرێنەوە.

یەکێتی ئەوروپا بێلاڕوسی تۆمەتبار کردووە بەوەی هەزاران کەسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هێناوە و ڕەوانەی سنوورەکانی نێوان وڵاتەکە و پۆڵەندا و لیتوانیا و لاتیڤیای کردوون و دەیەوێت ناچارییان بکات بەشێوەیەکی نایاسایی بپەڕنەوە بۆ ئەوروپا، ئەوەش وەکو تۆڵەیەک لە سزاکانی یەکێتیەکە بۆ سەر بێلاڕوس کە بەهۆی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤەوە پێشتر سەپاندوویەتی بەسەر ئەو وڵاتەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG