Accessibility links

لوکاشینکۆ: بێلاڕوس چاوەڕێی وەڵامی یەکێتی ئەوروپایە سەبارەت بە وەرگرتنی 2000 کۆچبەر


دەزگای هەواڵی بێلتای بێلاڕوس لە زاری سەرۆکی بێلاڕوس ئالیکساندەر لوکاشینکۆوە بڵاویکردەوە وڵاتەکە چاوەڕێی وەڵامی یەکێتی ئەوروپایە لەسەر وەرگرتنی 2000 کۆچبەر لەسەر سنووری بێلاڕوس.

لوکاشینکۆ وتی بێلاڕوس داوا لە ئەڵمانیا دەکات کۆچبەرەکان وەربگرێت و وتیشی یەکێتی ئەوروپا قسە لەگەڵ مینسکدا ناکات لەسەر ئەو بابەتە.

لوکاشینکۆ وتی نەیویستووە گرژییەکان زیاد ببێت، وتی " دەمانەوێت پۆڵەندییەکان تێبگەن، سەرجەم پۆڵەندییەکان و پیشانیان بدەین ئێمە دڕندە نین و ڕووبەڕووبوونەوەمان ناوێت. نامانەوێت. چونکە لەوە تێدەگەین ئەگەر زۆر بڕۆین ئەوا ناتوانین خۆمان لە جەنگ بەدووربگرین."

وتیشی " ئەوە کارەسات دەبێت، بەباشی لەوە تێدەگەین. هیچ زیادبوونێکمان لە گرژییەکان ناوێت."

یەکێتی ئەوروپا بێلاڕوسی تۆمەتبارکردووە بەوەی هەزاران کەسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هێناوە و ڕەوانەی سنووری نێوان وڵاتەکە و یەکێتی ئەوروپای کردوون تاوەکو بەشێوەیەکی نایاسایی بپەڕنەوە بۆ یەکێتیەکە، ئەوەش وەکو وەڵامێکی بۆ سزاکانی یەکێتیەکە بەسەر بێلاڕوسدا. مینسکیش ڕەتی دەکاتەوە بە مەبەست قەیرانەکەی دروست کردبێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG