ئەمانەی خوارەوە هەندێک لە کاردانەوەکانن لەسەر هەواڵەکان سەبارەت بە دەست لە کارکێشانەوەی سەرۆک وەزیری بەنگلادیش شێخ هاسینا و هەڵاتنی بۆ دەرەوەی وڵاتەکە دوابەدوای خۆپیشاندانە توندەکان.
بەنگلادیشییەکانی لەندەن
لە گەڕەکی وایتچاپێلی لەندەن کە کۆمەڵگەیەکی گەورەی بەنگلادیشییەکانی تێدایە، زۆرێک ڕژانە سەر شەقامەکان بۆ ئاهەنگگێڕان، هۆڕنییان لێدەدا و ئاڵای وڵاتەکەیان بەرز دەکردەوە و هاوارییان دەکرد " بەنگلادیش! بەنگلادیش!"
ئەبو سایەمی تەمەن 50 ساڵ وتی " بەنگلادیش ئێستا سەربەخۆیی دووەمی بە دەستهێنا. ئێمە لە ڕاستیدا سەرەتا لە ساڵی 1971 دا سەربەخۆییمان بە دەستهێنا، بەڵام شێخ هاسینای دیکتاتۆر بە زۆردارییەوە فەرمانڕەوایی وڵاتەکەی دەکرد. مافەکانی لێسەندینەوە. هەزاران منداڵی کوشتووە."
کۆمپانیای فرۆشتنی جلوبەرگی ئەیچ ئاند ئێم کە فرۆشێکی زۆری هەیە لە بەنگلادیش وتی " نیگەرانین سەبارەت بە پەرەسەندنەکان و توندوتیژییەکان و هیوای ڕێککەوتنێکی ئاشتیانە دەخوازین. تیمەکەمان لەوێ بەردەوام چاودێری پەرەسەندنەکان دەکەن."
ئەڵمانیا
وتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ڕەتیکردەوە لێدوان لەسەر نوێترین پەرەسەندنەکان بدات لە بەنگلادیش، تەنها وتی " گرنگە بەنگلادیش لەسەر ڕێگا دیموکراسییەکەی بەردەوام بێت."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز