په‌رله‌مانی به‌حره‌ین ده‌ست له‌کا‌رکشانه‌وه‌ی 7 قانوندانهری شیعه‌ی قبوڵکرد که کشاونه‌ته‌وه وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك له به‌رامبه‌ر سه‌رکوتکردنی کوشنده‌ی شای به‌حره‌ین بۆ خۆپیشانده‌رانی دژ به حکومه‌ت.
18 قانوندانهری شیعه له ما‌نگی دوودا ده‌ست له‌کارکشانه‌وه‌یان داواکرد. په‌رله‌مان زووتر 11ی له‌و ده‌ست له‌کارکشانه‌وانه قبوڵکردبوو.
ئه‌م ده‌ست له‌کارکشانه‌وه‌یه ژماره‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی به‌حره‌ینی بۆ نیوه که‌مکرده‌وه. بڕیاره به‌حرین له ما‌نگی نۆدا هه‌ڵبژادنێك بۆ جێگرتنه‌وه‌یان سازبکات.
سوننه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدار له به‌حره‌ین زۆربه‌ی خۆپیشانده‌رانی شیعه‌یان ده‌ستگیرکرد و به ده‌یه‌یانیان لێ دادگایـیکردون له دادگایه‌کی تایبه‌تدا له‌وه‌تای خۆپیشاندانه‌کان له‌و وڵاته بچوکه‌ی که‌نداو له یه‌کی ما‌نگی سێ ده‌ستیپێکردبوو.
حکومه‌تی به‌حره‌ین هه‌روه‌ها یاسای باری نا ئاسایی به‌سه‌ر وڵاته‌که سه‌پاندووه که بڕیاره له یه‌کی ما‌نگی شه‌شدا مۆڵه‌ته‌که‌ی ته‌واو بێت.
ده‌سه‌ڵاتدرانی به‌حره‌ین ده‌ڵێن 24 که‌س له‌و خۆپیشاندانانه‌دا کوژراون.