Accessibility links

لە تەقینەوەیەکدا لە بەغداد 10 کەس کوژران و زیاتر لە 20 کەسی دیکە بریندار بوون


بەپێی سەرچاوەکانی ئاسایش و سەرچاوە تەندروستییەکان، بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە ڕۆژهەڵاتی شاری بەغداد 10 کەس کوژراون و زیاتر لە 20 کەسی دیکە بریندار بوون.

سەرچاوەکانی ئاسایش وتیان تەقینەوەکە لە گەراجێکی نزیک یاریگایەکی تۆپی پێ و کافێییەکەوە ڕوویداوە، دوای ئەوەی ئوتومبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقیوەتەوە، ئەوەش بووەتە هۆی تەقینەوەی تانکەرێکی گاز کە لەو نزیکانە بووە.

زۆربەی قوربانییەکان ئەو کەسانە بوون کە لە یاریگاکەی گەڕەکەکەیاندا یاری تۆپی پێیان کردووە.

لە بەیاننامەیەکی سەربازییدا هاتووە دەڵێت تەقینەوەی تانکەری گازەکە لە گەراجێکی ڕۆژهەڵاتی بەغداد بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی ژمارەیەک کەس و هێزەکانی ئاسایشیش لێکۆڵینەوە لە هۆکاری تەقینەوەکە دەکەن. بەڵام هیچ وردەکارییەکی زیاتری نەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG