ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی سێشەممە دوای ناڕەزایی دەربڕینەکانی هەفتەی ڕابردوو لەسەر ئەو پارێزەرەی کە بە هۆی مانگرتن لە خواردنەوەی گیانی لە دەستدا، داوای ڕاگرتنی کاری ئەو پارێزەرانەی کرد کە تۆمەتبارن بە پەیوەندی کردنیان لەگەڵ تێرۆریزمدا.
ئەبرو تیمتیک دوای 238 ڕۆژ مانگرتن لە خواردن لە نەخۆشخانەیەکی شاری ئیستەنبووڵ گیانی لە دەستدا .دووای ئەوەی ساڵی ڕابردوو توانبارکرابووبە پەیوەندی بوونی بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستییەوە.
ئەم پارێزەرە ئەندامی کۆمەڵەی یاساناسانی هاوچەرخ (CHD) بووە کە ئەوانیش کۆمەڵەیەکی چەپڕەون و تۆمەتبارن بەوەی پەیوەندییەکی توندیان هەیە لەگەڵ حزبی "بەرەی رزگاری شۆڕشگێڕی گەل" کە لە تورکیا پارتێکی مارکسی قەدەغەکراوە.
پاش مردنی ، کۆمەڵەی پاریزەرانی ئیستەنبووڵ وینەکەی تیمتیکیان بە دەرەوەی بارەگاکەیان هەڵواسی بوو وەک نارەزایەتییەک کە ئەردۆغانی بێزارکردبوو.
ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرز دەڵێت ئەردۆغان لە مەراسیمێکدا لە ئەنقەرە بە دادوەران و داواکاری گشتی وت:"دەبێت گفتوگۆ لەسەر ئەوە بکەین کە ئایا پێویستە شێوازی وەک دەرکردن لە پیشە بۆ پارێزەران دابنرێت؟. "
ئەو هەروەها گوتیشی "پێویست ناکات بانگی دزێک بکەیت بەرگری لە دەزەکان بکات، ناشبیت پارێزەرێک کە خۆی تێرۆریست بێت، بەرگری لەتیرۆریستان بکات."
یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند کە خەمبارە بە کۆچی دوایی تیمتیک کە 13 ساڵ زیندانیکرابوو، هەروەها ڕایانگەیاند کە ئەمە چوارەمین زیندانی بوو کە ئەمساڵ بە هۆی مانگرتن لە خواردنەوە گیانی لە دەستدا.
هەروەها ئاماژەی بەو خەباتە ئازاربەخشەش کردووە لە پێناو وەدەستخستنی دادگاییەکی دادپەروەرانە کە ئەوەش وادەکات لە تورکیا کە دەبێت راستگۆیانە روبەرووی پێشیلکارییەکانی مافی مرۆڤ ببێتەوە.