Accessibility links

ئۆکرانیا ستایشی گەڕانەوەی 45 شەڕکەری ئازۆڤ دەکات، ڕووسیا دەڵێت 3 فڕۆکەوانی ئازادکراون


ئۆکرانیا ستایسی گەڕانەوەی 45 شەڕکەری یەکەی ئازۆڤ دەکات کە لە ماوەی شەڕی ماریوپۆڵدا لەلایەن هێزەکانی ڕووسیاوە دەستگیرکرابوون، هاوکات ڕووسیا وتی سێ فڕۆکەوانی لەلایەن کیێڤەوە ئازادکراون.

بەرپرسی ئۆفیسی سەرۆکایەتی ئۆکرانیا ئاندرێ یەرماک وتی ئەو ئۆکرانییانەی کە ئازادکراون بریتین لە 42 پیاو و سێ ئافرەت کە سەر بە یەکەی ئازۆڤ بوون.

شەڕکەرەکانی یەکەی ئازۆڤ کە سەختترین شەڕییان کردووە دژی هێزەکانی ڕووسیا بۆ بەرگریکردن لە شاری ماریوپۆڵ و دواتر شکستییان هێنا و شارەکە لەلایەن ڕووسیاوە کۆنتڕۆڵ کرا، لەلایەن زۆرێک لە ئۆکرانییەکانەوە وەکو پاڵەوان سەیرییان دەکرێت، هاوکات لە ڕووسیا بە شێوەیەکی بەرچاو ' سوکایەتییان پێکراوە.'

یەرماک وتی " هەواڵێکی زۆر خۆش هەیە، 45 کەسمان دەگەڕێنینەوە بۆ نیشتیمان. 35 سەرباز و 10 ئەفسەر." بەڵام ئاماژەی بە ئازادکردنی زیندانییە ڕووسییەکان نەدا.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا وتی سێ فڕۆکەوان گەڕێندراونەتەوە بۆ ڕووسیا و یارمەتی تەندروستی و دەروونییان بۆ دابین کراوە.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا وتی " لە ئەنجامی پڕۆسەیەکی سەختی دانوستاندا، سێ فڕۆکەوانی هێزی ئاسمانی ڕووسیا کە لە ماوەی دەستبەسەرکردنییاندا لە دۆخێکی زۆر مەترسیداردا بوون، لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی کیێڤەوە گەڕێندراونەتەوە." بەڵام ئاماژەی بە 45 زیندانییەکەی ئۆکرانیا نەدا.

لە دوای دەستپێکردنی داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە لە ئۆکرانیا، کیێڤ و مۆسکۆ چەند جارێک ڕێککەوتوون لەسەر ئاڵوگۆڕکردنی زیندانییەکان لە نێوانیاندا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG