ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌مه سه‌رۆک ئوباما وتارێکی له باره‌ی کێشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی وڵاته یه‌کگرتوه‌کان له کۆشکی سپی وه پێشکه‌ش به هاوڵاتیانی ئه‌مریکایی کرد. دوکتور ئازاد مورادیان به‌رپرسی کۆمیته‌ی کورده‌کانی دانیشتوی ئه‌مریکا بۆ مافی مرۆڤ و دیموکراسیدا له ئێران له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا له باره‌ی وتاره‌که‌ی سه‌رۆک ئوباماوه ده‌ڵێت گه‌رانه‌وی ئه‌م هێزانه ده‌بێت بۆ خه‌ڵکی ئه‌مریکا ئه‌و سه‌ر ئه‌نجامه‌ی ببێت که هۆی شه‌ره‌که چی بوه وه چیمان ده‌سکه‌وت بوه وه ئه‌گه‌ریش ده‌سکه‌وتمان نه‌بوه چ ئاسۆیه‌ک ده‌بینین بۆ ئه‌م شه‌ره‌ی که کردومانه، مورادیان ده‌شڵێت ئه‌م شه‌ره بۆ وڵاته یه‌کگرتوه‌کان هیچ ده‌سکه‌وتێکی نه‌بوه. دوکتور مورادیان له درێژایی قسه‌کانێدا ده‌ڵێت باره‌که له عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌فغانستاندا زۆر جیاوازی هه‌یه، هه‌ل و مه‌رجه‌که له عیراقدا له گۆڕانکاریه‌کی نادیاردایه به‌ڵام له ئه‌فغانستان به ڕونی دیاره.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت وگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 11:51 خوله‌که