هه‌ندی کێشه هه‌یه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست وه‌کو تابو وه یاخود شتێکی بڤه باسیان لێده‌کرێت، وێنه‌ی ڕووت، مه‌ی نوشین و خواردنه‌وه، نوێژ و ڕۆژو گرتن، قه‌ده‌غه‌کردنی سیگار کێشان له مانگی ره‌مه‌زان، پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه بۆ ده‌بێت له سه‌ده‌ی 21 ئه‌و وڵاتانه وه‌کو باس ده‌کرێت به‌و شتانه‌وه خۆیان داماو کردوون؟
دکتۆر ئازاد مورادیان ڕه‌وانناس و ڕاوێژکاری کێشه‌کانی خانه‌واده‌گی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌لێت ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تاوه من ده‌بێت ئاماژه‌ی پێ بکه‌م مرۆڤ شتێک نییه که ئێمه بتوانین له نێو کهڵتۆرێکدا وه یاخود له کۆمه‌ڵگایه‌کدا چوارچیوه‌یه‌کی بۆ دابنێنن وه ئه‌و تاکه که‌سیه جیا بکه‌ێنه‌وه له هه‌مان تاکه که‌س له وڵاتانی که‌دا، مرۆڤ له هه‌ر کوێ بێت ده‌بێت ئازادی هه‌بێت و هه‌ر وه‌ها "که‌رامه‌ت" وه یاخود ڕێزگرتن له خودی مرۆڤ، مرۆڤ ده‌بێت مافی تاکه که‌سی خۆی هه‌بێت و نابێت سنوردار بکرێت. دکتۆر ئازاد مورادیان ده‌شڵێت یاسای ئیسلامی، یاسای که‌لتوری تا ئه‌و جیه پێ خۆی درێژ ده‌کاته‌وه که ئه‌چێته نێو دیوی خه‌وی تاکه که‌سی ده‌چێته ناو مێشک و بیرورای مێشکی تاکه که‌سیشه‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی17:01 خوله‌که