له راگه‌یاندنێکدا که له هه‌ڵسه‌نگاندن و ئامارگیریهک له لایه‌ن رێخراوه‌ی WADI ئه‌لمانی و رێکخراوه‌ی مافه‌کانی ژنان له باره‌ی خه‌تنه کردنی ژنان له که‌کوک ئه‌نجام دراوه وا پێشان ده‌دات رێژه‌ی خه‌تنه کردنی ژنان له ناو کوردا زۆر زۆرتره تاکو پێکهاته‌کانی تر.
ئاوێزان نوری نووسه‌ر، چالاکوانی ژنان و به‌رێوه‌به‌ری پرۆژه‌ی سه‌نته‌ری په‌ناه له که‌رکوک له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئێمه وه‌کو سه‌نته‌ری په‌ناه که ههڵساێن به‌م کاره که دیاره ئه‌مه به هاوکاری رێکخراوه‌ی WADI ئه‌ڵمانی بوو، چونکه ئه‌وان چه‌ند ساڵێکه له کوردستان ئیشیان کردوه و چه‌ندین خه‌ڵکیان هوشیار کردوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به‌و دیارده‌یه و نه‌مانی ئه‌و دیارده‌یه وه توانیان دوای حه‌وت ساڵ بیکه‌ن به یاسا، وه چونکه ئه‌وان ئامارێکیان بۆ که‌رکوک له‌به‌ر ده‌ستدا نه‌بو وه‌کو که‌رکوک ئیش بکه‌ن و به هه‌رێمی کوردستان بیبه‌ستنه‌وه، بویه ئێمه‌یان هه‌ڵبژارد بۆ هه‌ڵسان به‌و ئیشه، وه که‌رکوک به‌و پیه‌ی فه‌ره ئایین و فه‌ره نه‌ته‌وه‌ی تێدایه دیاره ئیشه‌که زۆر زه‌حمه‌تره له‌وه‌ی له کوردستان کرا بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه. ئاوێزان خانم ده‌ڵێت لێکۆڵینه‌وه‌که که 65 پرسیار له‌خۆیدا گرتبوو وا ده‌رده‌که‌وێت 38% رێژه‌ی ژنان له‌گه‌ڵ خه‌ته‌نه‌کردندان. ئاوێزان خانم ده‌شڵێت خه‌ته‌نه‌کردنی ژنان ته‌نها له ناو ئاینی ئیسلامدا نییه، به‌ڵکو له ناو نه‌ته‌وه و ئاینه‌کانی تریشدا هه‌یه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 12:23خوله‌كه