دوه‌مین کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی ژنانی کورد له شاری هه‌و‌لێر پاێته‌ختی هه‌رێمی کوردستان کۆتایی به کاره‌کانی هێنا. به پێ راگه‌یاندنه‌کان زۆری رێکخراوه‌کانی ژنانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له کۆنفراسه‌که‌دا به‌شداریان نه‌کردبو و هه‌ر وا رێکخراوه‌کانی ژنانی باکور و رۆژ ئاواش له کۆتایی کۆنفراسه‌که‌دا کێشابونه‌وه.
ئه‌ڤین زیلان ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ئاماده‌کار بۆ کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ژنان کورد له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌رێکا ده‌ڵێت کۆنفراسه‌که له سه‌ر سێ ته‌وه‌ر به‌رێوه چوو،ته‌وه‌ری یه‌کم ره‌وشی سیاسی ئاستی ئێستای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و ئه‌و بار‌و دۆخه‌ێ ژنان تێدا ژیان ده‌که‌ن و چونیه‌تی به‌ره‌و پێشه‌وه بردنی نه‌ته‌وه‌یی بوون له ناو کوردستان و چۆن ژن بتوانی له‌م هه‌نگاوه‌ی سیاسی‌دا بتوانی به‌شدار بێت، خانم زیلان ده‌ڵێت به‌شێکی تری کونفراسه‌که له‌سه‌ر کێشه‌کانی ژنان له هه‌ر چوار پارچه‌کانی کوردستان و رێگا چاره‌سه‌ریه‌کان بوه، زیلان ده‌شڵێت پاشان باس له سه‌ر درووست‌کردنی ناوه‌ندێک وه یاخود ئه‌نجومه‌نێک کرا که له ئاێنده‌دا چۆن له ده‌روه‌ی ئه‌م کۆنفرانسه به دوا چونه‌وه‌ی بریار و پێشنیاره‌کان بێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 15:32 خوله‌كه