Accessibility links

نەمسا ڕێوشوێنی داخستنی وڵاتەکە درێژدەکاتەوە


نەمسا داخستنی سێیەمین جاری وڵاتەکەی تاوەکو 8 ی مانگی دوو درێژکردەوە، ئەمەش وەکو ڕێوشوێنێک بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە سەرەتا لە بەڕیتانیا دەرکەوت و لە ئێستادا بەخێرایی بڵاودەبێتەوە.

ڕاوێژکاری نەمسا سیباستیان کۆرتز وتی " ئامانجمان ئەوەیە لە 8 ی مانگی دوودا دووبارە دوکان و مۆزەخانەکان بکەینەوە و خزمەتگوزارییەکان دەستپێبکەنەوە."

سەبارەت بە خوێندنگاکانیش وتی " لەو بەروارەوە خوێندنگاکانیش دەکرێنەوە."

جێی ئاماژەیە لە هەر سەد هەزار کەسێک ڕۆژانە نزیکەی 150 کەس لە نەمسا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن، ئامانج لەم ڕێوشوێنە " کەمکردنەوەی ئەو ژمارەیەیە بۆ 50 کەس و خۆبەدوورگرتنە لە زیادبوونی حاڵەتەکانی توشبوون وەکو ئەوەی لە ئێرلەندا و بەڕیتانیا ڕوویدا."

حکومەتی وڵاتەکە بەنیاز نیە چێشتخانە و هۆتێل و هۆڵەکانی وەرزش دووبارە بکاتەوە کە لە 3 ی مانگی یانزەوە داخراون.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG