Accessibility links

ڕابەری پارتی کرێکارانی ئوستڕاڵیا لە هەڵبژاردنەکانی فیدڕاڵی وڵاتەکەدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا


ڕابەری پارتی کرێکارانی ئوستڕاڵیا ئانتنی ئالبەنیس، سیدنی، ئوستڕاڵیا

ڕۆژی دووشەممە پارتی کرێکارانی ئوستڕاڵیا حکومەتی نوێی وڵاتەکە پێکدەهێنن، ئەمەش دوای ئەوەی ڕابەری پارتی کرێکارانی وڵاتەکە ئانتنی ئالبەنیس لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئوستڕاڵیادا سەرکەوتنی بەدەستهێنا و کۆتایی بە فەرمانڕەوایی هاوپەیمانێتی پارێزگاراندا هێنا.

ئالبانێس وتی ڕۆژی دووشەممە وەکو 31 ەمین سەرۆک وەزیری ئوستڕاڵیا سوێندی یاسایی دەخوات و دواتر بەرەو ژاپۆن بەڕێدەکەوێت تاوەکو ئامادەی کۆبوونەوەکەی گروپی کواد بێت کە هەریەک لە سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن و سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن و هیندستان بەشداری تێدا دەکەن.

ئالبانێس بە ڕۆژنامەنووسانی وت " نامەوێت وڵاتەکە بگۆڕم. دەمەوێت چۆنێتی بەڕێوەچوونی سیاسەت بگۆڕم لەم وڵاتەدا."

هەریەک لە سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن و سەرۆک وەزیری نیوزلەندا جاسیندا ئاردێرن پیرۆزباییان لە ئالبانێس کرد لەسەر سەرکەوتنەکەی.

سەرکەوتنەکەی پارتی کرێکارانی ئوستڕاڵیا بە پشتیوانی سەربەخۆکان و پارتی سەوزەوە بوو، دەنگەکانی هاوپەیمانێتی پارێزگارانیان بەلای خۆیان ڕاکێشاوە، سەربەخۆکان لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا داوای ئەنجامدانی کاری زیاترییان کردووە سەبارەت بە گۆڕانی کەش و هەوا و یەکسانی ڕەگەز.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG