له ئوسترالیا یاسایه‌کی نوێ په‌سندکراوه که ڕێگا نادات شه‌رکه‌رانی بیانی بۆ ئه‌و وڵاته بگه‌رێننه‌وه. کارناسان ده‌ڵێن ئه‌و یاسایه زۆرتری ژن و منداڵان ده‌گرێته‌وه و ئه‌وه‌ش مه‌ترسی به‌ره‌و توندڕه‌وی ڕۆیشتن زیاتر ده‌کات.
مه‌زه‌نده ده‌کرێت 230 ئوسترالیایی سه‌ردانی عیراق و سوریایان کرد بۆ ئه‌وه‌ی له ڕیزی گرووپه‌کانی توندڕه‌ودا شه‌ڕ بکه‌ن. نزیکه‌ی 40 که‌س له ئه‌وان که گه‌ڕانه‌ته‌وه ئوسترالیا، ئه‌و ترسه‌ی زیاد کردووه که ئه‌وان نه‌ک ته‌نیا بیرۆکه‌ی مه‌ترسیدار به‌ڵکوو هونه‌ری شه‌ڕ کردنیشیان له گه‌ڵ خۆیان هێناوه. ئوسترالیا ده‌ڵێت ئه‌و بڕیارانه‌ی نوی هاوشێوه‌ی ئه‌وانه‌ن له به‌ریتانیادا هه‌ن.
وه‌زیری نێوخۆی ئوسترالیا، پیتر داتن، ده‌ڵیت که حکومه‌ت ئیستا داوای پشتیوانی له پاڕلمان ده‌کات که ئه‌و به‌رنووسه‌ی یاسایه پێشکه‌ش بکات که بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ریان وایه ده‌گه‌ڕێنه‌وه وڵات و ده‌بنه هۆی مه‌رگ و وێرانی ڕێگایان لێ به‌ربه‌ست بکه‌ن.
به‌ڵام یاساکانی نوێ که ده‌یه‌وێت پێشی شه‌ڕکه‌رانی بیانی بگرێت نه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئوسترالیا زۆربه‌ی ژنان و منداڵانن، ئه‌وانه‌ی گه‌لێکیان له که‌مپه‌کانی په‌ناخوازان دان. ئه‌وه‌ش به پێێ وته‌کانی خانمی میشێل گراسمه‌ن، کاربه‌ده‌ستێکی به‌شی توند‌و تێژی و توندڕه‌وییه و له گه‌ڵ پولیسی فێدڕاڵی ئوسترالیا کار ده‌کات.
ئه‌و خانمه ده‌ڵیت ناچارکردنی ئه‌وکه‌سانه له نێو ئه‌و که‌مپانه که دۆخیان خراپه مه‌ترسی ئه‌وه پێک دێنێت که ئه‌وان ڕق و کینه‌یان له ئوسترالیا بێت و بۆ لای توندڕه‌وی هان بدرێن.