Accessibility links

ئوسترالیا قەدەغەکردنی هاتنی ئەو کەسە بیانیـیانەی بۆ وڵاتەکەی درێژکردەوە کە سەردانی چینیان کردووە


ئوسترالیا بڕیاری دا قەدەغەکردنی هاتنی ئەو کەسە بیانیـیانە درێژبکاتەوە کە لەم دوایـیانە سەردانی چینیان کردبوو، ئەمەش بەهۆی ڤایرۆسی کوشندەی کۆرۆنا کە هەتا ئێستا 1370 کەسی کوشتووە و زۆربەیان لە وڵاتی چین بوون.

سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا سکات مۆرسن رۆژی پـێنجشەممە ڕایگەیاند قەدەغەکردنەکە بۆ هەفتەیەکی تر درێژ دەکرێتەوە و ئەوان هەفتانە بڕیار لەسەر ئەوە دەدەن کە چی ڕێکارێک بگرنەبەر.

مۆرسن گوتیشی بڕیاری درێژکردنەوەی قەدەغەکردنەکە لەسەر بنەمای ڕاسپاردەی بەرپرسانی تەندروستییەوە بوو، کە ڕایگەیاند ڕێکارەکان بەمەبەستی خۆپاراستنە.

بەپـێی ئامارەکان 15 کەس لە ئوسترالیا تووشی نەخۆشیـیەکە بوون، لەوانە 8 کەسیان چاکبوونەتەوە.

XS
SM
MD
LG