گزنگە سەرسوڕهێنەرەکان کە لە ماوەی کۆتایی هەفتەدا لە ئاسمانی زۆرێک لە شوێنەکانی سەرانسەری جیهاندا دەرکەوتن، ئێستا خەریکە دیار نامێنن، ئەوەش بەهۆی پەڵەیەکی گەورەی خۆرەوە کە درەوشاوەیی گزنگەکانی لە زەوی دوورخستەوە.
لە ڕۆژی هەینییەوە، زریانە بەهێزەکەی خۆر کە بیست ساڵە بەو شێوەیە لە زەوی نەداوە، شەوانی ئاسمانەکانی بە گزنگی درەوشاوە ڕووناک کردەوە، گزنگەکان لە ئاسمانی ئەمەریکا و تاسمانیا و باهاماس و شوێنەکای دیکەی دووروە بیندراون، ئەم گزنگانە زۆرجار لە ناوچە پانییەکاندا دەبیندرێن.
بەڵام ئێریک لاگادیکی زانایی فیزیایی ئەستێرەکان لە ناوەندی Observatoire de la Cote d'Azur ی فەڕەنسا بە دەزگای هەواڵی فرانس پرێسی وت " سەرسوڕهێنەرترین ماوە " لەم بۆنە دەگمەنەدا کۆتایی هاتووە.
بەپێی بەڕێوبەرایەتی زەریاکان و بەرگەهەوا لە ئەمەریکا، یەکەمین چەند دەردانە بارستەییەکان کە بریتین لە دەرکردنی پلاسما و کێڵگەی موگناتیسی لە خۆرەوە، دوای کاتژمێر 16:00 ی ڕۆژی هەینی دەرکەوتن.
دواتر ئەم ڕووداوە ئاستەکەی بەرزکرایەوە بۆ زریانێکی جیۆموگناتیسی " توند " ئەمەش یەکەم زریانی لەو جۆرەیە لە دوای " زریانەکانی هاڵەوینەوە " لە مانگی 10 ی ساڵی 2003 دا کە بووە هۆی پچڕانی کارەبا لە سوید و زیانگەیاندن بە ژێرخانی کارەبا لە باشووری ئەفریکادا.
هەستکردن بە خۆشی بەهۆی ئەو دیاردەیەوە و وێنەی جیهانێکی دیکەی ئاسمانی شەوانی پەمەیی و سەوز و وەنەوشەیی، لە سەرانسەری جیهاندا دەرکەوتن، لە نەمساوە تاوەکو ویلایەتی دوورگەیی تاسمانیا لە ئوستڕاڵیا.
بەڕێوبەرایەتی زەریاکان و بەرگەهەوا لە ئەمەریکا وتی پێشبینی دەکات زریانەکە جارێکی دیکە هەتاوەکو کاتژمێر 6:00 ی ڕۆژی دووشەممە چڕتر ببێتەوە، وتیشی زرنگەکان دەتوانرێن لە باشووریشەوە لە نیویۆرکەوە ببیندرێن.
لاگادیک ئاماژەی بەوەشدا لەکاتێکدا ڕۆژی یەکشەممە تەقینەوەی زیاتری خۆر هەبوون، بەڵام بەدووری نازانێت گزنگی زیاتر بە چاو لە ناوچە پانییەکانی خوارەوەی وەکو فەڕەنسا ببیندرێن.
وتی " تەنها وێنەگرە زۆر بە ئەزموونەکان دەتوانن لەو ناوچانەدا وێنەیان بگرن."
زریانی خۆر لە هێشوویەکی گەورەی پەڵەی خۆرەوە سەرچاوەی گرتووە کە 17 هێندەی هەسارەکەمان فراوانترە.
زریانەکە تەواو نەبووە، پێشبینیش دەکرێت گزنگەکان بەردەوام بن لە هەرێمە دوورەکانی باکوور یاخود باشوور، کە عادەتەن لەو شوێنانەدا دەبیندرێن.
لاگادیک وتی " بەڵام سەرچاوەی زریانەکە پەڵەیەکی خۆرە کە ئێستا لەسەر قەراغی خۆردایە، لەبەرئەوە پێشبینی ناکەین دەردانە بارستەییەکانی دواتر بەرەو ئاڕاستەی زەوی بڕۆن."
سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا