Accessibility links

لە ئەنجامی هێرشێکدا لەنزیک مزگەوتی قودس بریندار و کوژراوی لێکەوتەوە


پۆلیسی ئیسڕائیل ڕایگەیاند سێ لە هێرشبەرەکانیان کوشتووە کە لەنزیک مزگەوتی قودس تەقەیان کردووە و لە ئەنجامدا پۆلیسێکی ئیسڕائیلی برینداربووە و دووانی تریان کوژراون

وتەبێژی پۆلیس لوبا ئەل سەمەری وتی چەکدارەکان گەیشتوونەتە شوێنەکە و تەقەیان لە یەکێک لە دەرگاکانی شارە کۆنەکە کردووە.

وتیشی " کاتێک پیاوانی پۆلیسیان بینیوە تەقەیان لێکردوون و هەڵهاتوون و دواتر پۆلیس دوایان کەوتوون و سێ چەکداریان لە تیرۆریستەکان کوشتووە."

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەزگاکانی هەواڵی ئیسڕائیلی بڵاویان کردۆتەوە پیشانی دەدات کۆمەڵێک لە پیاوانی پۆلیس دوای پیاوێک دەکەون و لە شوێنەکەدا دەیکوژن، وتەبێژی پۆلیس میکی ڕۆزنفێڵد وتی بەرپرسان هێشتا هەوڵدەدەن ناسنامەی هێرشبەرەکان دیاری بکەن.

خزمەتگوزاری فریاکەوتنی ئیسڕائیلیش ڕایگەیاند پۆلیسێکی ئیسڕائیلی برینداربووە و دووانی تریان بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە گیانیان لەدەستداوە.

XS
SM
MD
LG