کۆمیته‌ی مافه‌کانی مرۆڤی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ڕاپۆرت و پێداچونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی له‌مه‌ڕ باری مافه‌کانی مرۆڤ له ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی جیهان، 'نیگه‌رانی قوڵی' ده‌ربڕیوه سه‌باره‌ت به فه‌لاقه‌کردن، به‌رده‌بارانکردن و بڕینی ئه‌ندامانی له‌شی مرۆڤ له لایه‌ن ئێران وه‌ک شێوه‌کانی سزادان. کۆمیته‌که پێنج شه‌ممه بڕیاره‌که به سه‌رپه‌رشتی ئه‌مه‌ریکا په‌سند کرا به 80 ده‌نگی(به‌ڵێ) له به‌رامبه‌ر 44 ده‌نگی(نه‌خێر) و 57 وڵات ده‌نگیان نه‌دا.
له‌و باره‌یه‌وه، موعته‌به‌ر شێروانی گفت و گۆی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وان و خه‌باتکاری بواری مافه‌کانی مرۆڤ ئاسۆ سالح بنکه له سوید کردووه. ئه‌و ده‌ڵێت یه‌کێك له جیاوازیـیه‌کانی بڕیاری ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ساڵی ڕابردوو ئه‌وه‌یه که بڕیاری ئه‌مساڵ به ده‌نگی زیاتر په‌سه‌ند کرا وه بۆی هه‌یه بڕیاره‌که له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی گشتی په‌سندبکرێت. هه‌روه‌ها له بڕیاری ئه‌م ساڵ، باسی پێشێلکاری مافی کورده‌کان و کهمایهتیـیهکانی تریش کراوه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:54 خوله‌كه.