وەزیری بەرگری ئەمەریکا ئەمڕۆ هەینی بە سەردانێـکی چاوەڕواننەکراو گەیشتە ئەفغانسـتان.
بەپـێی کاربەدەسـتان بڕیارە ئاشتۆن کارتەر لەگەڵ کاربەدەسـتانی ئەفغانی و فەرماندەکانی لەشکری ئەمەریکا لەوێ کۆببێتەوە.
ئەم سەردانە لە کاتێـکدایە کە هێزەکانی ئەفغانستان دووچاری شکستی گەورە بوون لە ڕووبەڕووبوونەوەی تاڵیبان و هەروەها زیادبوونی لایەنگرانی داعش لەو وڵاتەدا.
بەپـێی ئامارێـکی نوێی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا هێرشی گەورە لە کابولی پایتەخت لە ماوەی ئەمساڵدا بە بەراورد لەگەڵ سـاڵی ڕابردوو بە ڕێژەی 27% زیادیکردووە.
سەرۆکی ئەمەریکا لە بەرامبەر ئەم زیادبوونی توندوتیژیـیانە، بڕیاری دا هێزێـکی 9800 سەربازی وڵاتەکەی بۆ زۆربەی سـاڵی 2016 لە ئەفغانسـتان بمێننەوە.