Accessibility links

سه‌ردانی سه‌رۆک ئۆباما بۆ ئافریکای باشوور


 سه‌رۆک ئۆباما له‌ ماوه‌ی پێشکه‌ش کردنی وتار له‌ پریتۆریای، ئافریکای باشور له‌ ماوه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی، 29ی جوونی 2013
سه‌رۆک ئۆباما له‌ ماوه‌ی پێشکه‌ش کردنی وتار له‌ پریتۆریای، ئافریکای باشور له‌ ماوه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی، 29ی جوونی 2013

پێشەکی

سەرۆک ئۆباما ڕۆژی شەمە لە گەڵ گەنجانی سەرانسەری ئافریکا لە کۆبوونەوەیەکی بەربەرینی پرسیار و وەلام دانەوە لە ڕێگای پێوەندی تەلەڤزیۆنە لە سەر دەرفەتەکان و ئاستەنگاکانی سەبارەت بە قاڕەکە گفت و گۆی کرد. ئەو هەوەها لە گەڵ سەرۆک کۆماری ئافریکای باشوور ژاکوب زووما دوا، و چاوی بە ئەندامانی بنەماڵەی سەرۆک کۆماری پێشوو نێڵسۆن ماندێلا کەوت کە باری تەندروستی باش نیە. پەیامنێری بالای دەنگی ئەمەریکا له‌ کۆشکی سپی دەن ڕابنسن ئەم ڕاپۆرتەی ئامادە کردوە.

کۆبوونەوەی کە لە تالاری شار لە سووێتۆ بەڕێوەچوو، کە بە ئەو ئەرکەی لە خەباتی دژی جیاوازی دانانی نیوان سپی پێستان و ڕەش پێستان دا ئه‌نجامی دا ناسراوە. بەڕێز ئۆباما کوتی خەباتەکە وەک ئیلهامێک بۆ ئەو وا بوو.

سه‌رۆک ئۆباما:
"سەرهەڵدانی ئێرە یارمەتی پێکردم کە چاوم بە جیهانێکی ڕووناکتر بکەمەوە، و یارمەتی بە بەرپرسیایەتێکانم کرد کە لە نێوان دادوەری و نادادوەری، ڕاست و ناڕاست دا یەکیان هەڵبژێرم."

بەڕێز ئۆباما کارلێهاتوانە وەڵامی ئەو پرسیارە سەختانەی داوە کە لە لایەن گەنجانی ئافریکای باشوور، کێنیا، یوگاندا، و نەیجیریاوه‌ ئاڕاستەی کران.

بابەتەکان لە پێویستی بۆ کاروپێشان، هەڕەشەی گۆڕانی کەش و هەوا، رابگرە هەتا پەرەسەندنی گرووپەکانی توندڕەوی دەگرتنەوە.

لە کنیا، شوێنێک سه‌رۆک ئۆباما لە سەردانی بۆ ئافریکا جێی دەهێشت، ئەم پرسیارە سەبارەت بە ڕەکەبەری لە لایەن چین و وڵاتانی تر بۆ سەرمایەگوزاری لە ئافریکا دا هاتە گۆڕێ:

"بە لەبەرچاوگرتنی گۆڕانی پێوەندێکانی بازرگانی کێنیا بۆ خۆرهەڵات، ئەمە چەندە کاریگەری لە سەر ڕیبازی دەرەوەی ئەمەریکا بەرامبەر بە کێنیا دادەنێت؟

بەڕێز ئۆباما کوتی هەموو وڵاتان دەبێت لە ئافریکا دا سەرمایە وەگەڕبخەن، شوێنێک ئابووریەکانی لە ئاستی گەشەسەندن و گۆڕان بەرەو دێمۆکڕاسی و شەفافیەتی تێدان.

سەرۆک ئۆباما:
"پێم وایە هەر کەسێک دەبێت لە ئافریکا دا بەشداری بکات. دەمەوێت چین ، هیندوستان و برازیل، و دەمەوێت سنگاپور و هەروڵاتێک تێدا هەبێت، با بێن، چونکە شەش لە ١٠ ئەو وڵاتانەی لە جیهاندا ئابووری یەکانیان بە خێرایی بەرەو گەشە سەندن دەچن لە ئافریکادان."
لە نەجیریا، ژنێک ئەم پرسیارەی سەبارەت بە گرووپەکانی توندڕەو کرد:

"بە بڕاوی ئێوە بڵەی ئێمە لە شەری بۆ سەر تێڕۆر پیرۆز دەبین، لە دەمێکدا دەبینین چلۆن گرووپەکانی تیرۆریست لە ئافریکادا پەرەدەگرن- کە یەکیان لە نەیجریایە؟"

بەڕێز ئۆباما کوتی ئەمەریکا یارمەتی بە حکومەتانی ئافریکا دەکات توانایی یەکانی بەرەنگاربوونەوەی تێرۆریسمان قایمتر بکەن کە پێشی بڵاوبوونەوەی توندڕەوی دەگرێت.

سەرۆک ئۆباما:
"بەشێکی زۆری لە ئەوەی باسمان لە سەر کردکه‌ سەبارەت بە وەلامدەربوون و بەڕێوەبردنی حکومەت و دیمۆکراسی بوو، ئەو بابەتانە دەبنە شیوازەکانی بەرگری کردن لە بەرامبەر تیرۆریسمدا. ئەوان هەرە مەسەلەی گرنگ لە دژی تیرۆریسمن."

ژمارەیەکی کەم لە خۆپێشاندەران لە دەرەوەی زانکوی ژوهانسبورگی شاری سۆوێتۆ دا کۆبوونەوە بۆ ئەوەی ڕێبازی بەڕێز ئۆباما مەحکوم بکەن و ڕەخنە لە کارنامە و هەوڵی ئەو لە سەر بابەتەکانی مافەکانی مرۆڤ بگرن.

لە دانیشتنێکی خۆ بە خۆدا، سەرۆک ئۆباما و سەرۆک کۆمار زووما باسی بابەتەکان کێشە لە کۆماری دێمۆکڕاتی کۆنگۆ ڕا بگرە هەتا دۆخی سیاسی لە زیمبابوە، و پێشکەوتنی ئافریکای باشوور لە بەربەرەکانی بەرامبەر بە ئێچ ئای ڤی/ئه‌یدزی گرتنەوە.

سەرۆک ئۆباما چاوی بە سەرۆکی پێشووی ئافریکای باشور، نێلسۆن ماندێلا نەکەوت، کە باری تەندروستی زۆر نەخۆشە. بە جێگای ئەوە سەرۆک خۆ بە خۆ لە گەڵ ئەندامانی بنەمالەی ماندێلا کۆبۆوە.

سەرۆک ئۆباما و بنەماڵەکەی بەرەو کەیپ تاون دەچن، شوێنێک ئەو سەبارەت بە ڕێبازی گشتی خۆی لە مەر ئافریکا و هیواکانی بۆ بە تەوانمەندی گەنجانی قاڕەکە دەدوێت.
XS
SM
MD
LG