کۆمارییه‌کان نێوی ژماره‌یه‌ک زۆری ژنیان بۆ کاندیدی هه‌ڵبژاردنه‌کانی 2 ی مانگی 11 تۆمار کردووه. په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سێندی شه‌ین چاوێک به لێدوانه‌کانی شاره‌زایاندا ده‌خشێنێت که چۆن باس له‌م کاندیده ژنانه ده‌که‌ن.
کاندیدا ژنه‌کانی پارتی کۆماری له لایه‌ن ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنه‌وه سه‌رنجێکی زۆریان له ره‌که‌به‌رایه‌تی کۆنگریس و فه‌رمانداری ئه‌یاله‌ت له سه‌رانسه‌ری ئه‌مریکا ده‌درێتی.
ڕاوه‌رگرتنه گشتی یه‌کان نیشانده‌ده‌ن کاندیداکانی کۆماری بۆ سنێتی ئه‌مریکا له ئه‌یاله‌تی نێڤادا، شارۆن ئه‌نجل، ته‌نیا چه‌ند چه‌ند ڕۆژ پێش ده‌نگدان زۆرله ڕێبه‌ری زۆرینه‌ی دیموکرات له سنێت هه‌ری رید نزیکه.
ئه‌نجل هیرشێکی توندی بردۆته سه‌ر رید له به‌رئه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له‌ی کۆچبه‌رانی ناقانوونی نه‌رمه و ده‌نگیشی به ئه‌و پرۆگرامانه‌ی حکومه‌ت داوه خه‌رجێکی زۆر هه‌ڵده‌گرن.
هاری رید! پێویسته تێبگه‌یت که ئێمه کێشه‌ی پاراستنی خانه‌نشینیمان هه‌یه.
تێکست:ئه‌نجل یه‌کێک له ئه‌و چه‌ندین کاندیده ناسراوانه‌ی ژنه ئه‌وانه‌ی خۆیان به کۆمارێکانی تی پارتی ده‌زانن و پشتیوانی له حکومه‌تی سنووردار، له‌شکری به‌هێز و دانی باج له پله‌ی نزم دا ده‌که‌ن.
مایکل ئۆ بڕایان بۆ رۆژنامه‌ی دێ هیل ده‌نووسێت.
ئه‌وان به شێت ناومان ده‌به‌ن و پێمان ده‌ڵێن بێ ئه‌قڵ ئێمه به خۆمان ده‌ڵێین ئێمه گه‌لین.
تێکست: کریستین ئۆ دانل کاندیدای کۆماری بۆ سنێتی ئه‌مریکا له دێلێوره. ئه‌و خانمه ده‌لیت ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن و کاندیدا توندڕه‌وه‌کانی تی پارتی ناو ناتۆره‌یان لێده‌نێن و به ناڕه‌وایانه ڕه‌فتار ده‌که‌ن.
واشنتۆن با پێت بڵێم گومانت نه‌بێت و له‌گه‌ڵ دایکاندا کێشه دروست مه‌که که ده‌یانه‌وێت سه‌رهه‌ڵده‌ن.
تیکست: فه‌رمانداری پیشووی ئه‌یاله‌تی ئالاسکا و جیگای پشتیوانی تی پارتی سارا په‌لین له لایه‌ن هیندیک له کاندیدا ژنه‌کانی کۆماری پشتیوانی لێکراوه. ئه‌و ده‌سته واژه‌ی "ورچه بۆره مێه‌کان "ی بۆ ناوزه‌دکردنی ژنانی به مشور به‌لام به توانای به کارهێنا.
ئه‌مڕۆ ژنان ده‌بینیت تێده‌کۆشن بۆ ئابوری، په‌روه‌رده، هه‌ژای، گه‌شه‌پێدان ئاسائیشی نیشتیمانی و تیرۆرسم. و ئێمه گه‌یشتوون به‌و خاڵه‌ی که زۆربه‌ی گه‌لی ئه‌مه‌ریکا بڕوا ده‌که‌ن که کێشه‌کانی ژنانیش جیاواز نین له‌گه‌ڵ پیاواندا. و ئێمه ئه‌وه له کاندیده‌کاندا به‌دی ده‌که‌ین که له سه‌روی ده‌نگه‌کانی سه‌رانسه‌ری وڵاتدان.
میشل بێرنارد له ئه‌نجومه‌نی سه‌ربه‌خۆیی ژنان، گروپێکی لێکوله‌ر و سه‌ربه هیچ پارتێک نیه، ده‌ڵێت ئه‌م گروپه ژنانه‌ی کاندیدا جیاوازن چونکه ئه‌وان تیشک ناخه‌نه سه‌ر نێر یان مێی و ئه‌وان داوا له ژنان ناکه‌ن له به‌ر ئه‌وه‌ی ژنن ده‌نگیان پێ بده‌ن.
دێڤید هاوکینگس له به‌ریوه‌به‌ری گۆڤاری کانگریشنال کوارتیرلی که گۆڤارێکی حه‌وتوانه‌یه ده‌ڵیت وێ ناچیت ژماره‌ی ژنان له کونگریس له 2 ی مانگی دابێت زیاد بکات.
" بۆ هه‌ر ژنێکی کۆماری یان دێمۆکرات که به خه‌ریکن سه‌رکه‌ون، هیندێکیان خانه‌نشین ده‌بن و هێندیکتان له نایبه‌نه‌وه. بۆ وێنه، له کالیفۆرنیا، جارلی فایورینا سه‌روکی پیشووی هولیت په‌که‌رد و بژاره‌ی کوماری بۆ سنێته، له به‌رامبه‌ر ژنێکی تر، باربارا باکسر خۆی کاندید کردوه.
هێندێک له ئه‌و ژنانه‌ی ڕه‌نگه نه‌توانن بچنه کۆنگرێس، وه‌ک باکسر و سناتۆر بله‌نچه لینکولن له ئارکانزاس، سه‌روکی کومیته‌ی به هێزن. ئه‌گه‌ر کۆمارێکان له کۆنترۆلی زۆرینه‌ی خانه‌ی نوێنه‌ران دا سه‌رکه‌ون، جیگای نانسی پێلوسی دێمۆکرات- واتا یه‌که‌م ژن که سه‌روکی خانه‌ی نوێنه‌ران ده‌گرێته‌وه.
میشل بێرنارد له ئه‌نجومه‌نی ژنانی سه‌ربه‌خۆ ده‌لیت ئه‌گه‌ر کاندیداکانی ژن ئه‌و ساڵ سه‌رنه‌که‌ون، ئه‌و له به‌ر ڕه‌گه‌زیان نیه. ئه‌و خانمه ده‌ڵیت راوه‌رگرتنی ئه‌م زووانه‌ی ده‌نگده‌رانی سه‌ربه‌خۆ ده‌ری ده‌خات که ده‌نگده‌ران ڕه‌زامه‌ندیان سه‌باره‌ت به دوو پارته گه‌وره‌کان نیه.
هیندیک له ئه‌و ژنانه ی کاندید که ماوه‌یه‌کی زۆره پۆستی باڵایان له کونگریس دا هه‌یه ڕه‌نگه هیندیک له‌ژنانی به‌ربژاری نۆی جێگای ئه‌وان بگرنه‌وه.