حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا ڕه‌زامه‌ندی ده‌ڕبریوه بۆ فرۆشتنی چه‌کی پێشکه‌وتوو به عه‌ره‌بستانی سعودی، که زۆرێک له شار‌ه‌زایان له‌و بڕوایه‌دان بۆ به‌رسنگ گرتنی د‌ه‌سه‌ڵاتی ئێران بێت له ناوچه‌که‌دا.
له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، دکتۆر خالید خه‌یاتی، مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی لینشۆپینگ له سوێد، ده‌ڵێت به پڕچه‌ککردنی عه‌ره‌بستانی سعودی قۆناغێکی نوێ له جیۆپۆلیتیکی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ستپێده‌کات.
ده‌رباره‌ی به بێده‌نگی ئیسرائیل به‌رامبه‌ر به پڕچه‌كکردنی عه‌ره‌بستانی سعودی، دکتۆر خه‌یاتی گوتی به بۆچوونی ئیسرائیل 'ئه‌و پڕچه‌ککردنه ده‌بێته له‌مپه‌رێک له به‌رامبه‌ر ئێران، نه‌ک فاکته‌رێکی هێرش بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئیسرائیل.'
بۆ بیستنی گفتوگۆی هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی له‌گه‌ڵ دکتۆر خه‌یاتی، فایلی ده‌نگی ده‌سته چه‌پی ئه‌م لاپه‌ره کلیک بکه، که ماوه‌که‌ی 6:10 خوله‌که.