Accessibility links

ئەرمەنەکان بۆ زانینی چارەنووسی سەربازە بێسەروشوێنەکان خۆپیشاندان دەکەن


Armenia Azerbaijan

نزیکەی هەزار کەس لە یەریڤانی پایتەختی ئەرمینیا خۆپیشاندانیان کرد و داوایان لە کاربەدەستانی وڵاتەکە کرد چارەنووسی ئەو سەربازانە ئاشکرا بکات کە لە دوایین شەڕ و پێکدادانەکاندا لەگەڵ ئازەربایجان لە ناگۆرنۆ کاراباخ بێسەروشوێن بوون.

خۆپیشاندەران ڕژانە سەر شەقامەکانی یەریڤان و وێنەی سەربازە بێسەروشوێنەکانیان بەرزکردبۆوە و دەیانوت " یارمەتیمان بدەن لە گەڕانەوەی دیلەکانمان."

هەروەها پەیامێکیشیان ئاڕاستەی باڵیۆزی ڕوسیا لە یەریڤان کرد و تیایدا داوایان کرد " بەتایبەتی لەسەر ئەم بابەتە بێتە سەر خەت و داواکەیان بگەیەنێتە مۆسکۆ."

دوای ئەوەی ئەرمینیا و ئازەربایجان لە 9 ی مانگی یانزەدا بە سەرپەرشتی ڕوسیا ڕێکەوتنی ئاگربەستیان واژۆ کرد، شەڕ و پێکدادانەکان کە بۆ ماوەی شەش هەفتە بەردەوام بوون وەستان.

بەپێی ڕێکەوتنەکە ئازەربایجان دەستی گرت بەسەر کۆمەڵێک شوێنی فراواندا کە 30 ساڵە لەژێر دەسەڵاتی جیاخوازە ئەرمەنەکاندا بووە.

هەروەها لە ڕێکەوتنەکەدا ئاماژە بە گۆڕینەوی دیلەکان و لاشەی سەربازەکان کراوە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG