Accessibility links

ئازەربایجان 6 سەربازی ئەرمەنی لەسەر سنووری دوو وڵاتەکە دەستبەسەر دەکات


ئەرمینیا ڕایگەیاند سوپای ئازەربایجان شەش سەربازی ئەرمەنی لەنزیک سنووری نێوان دوو وڵاتەکە دەستبەسەرکردووە لەکاتێکدا سەربازەکان " ئەرکی ئەندازیارییان ئەنجامداوە "، بەڵام ئازەربایجان دەڵێت بابەتەکە پەیوەندی بە " کۆمەڵێک کاری تێکدەرانەوە " بووە لەاو خاکەکەیدا.

سوپای ئەرمینیا لە بەیاننامەیەکدا وتی " لەکاتێکدا شەش سەربازەکە کاری ئەندازیارییان لە کەرتی گیگارکۆنیکی سەر سنوور ئەنجامداوە گەمارۆدراون و دەستبەسەرکراون."

لەبەرامبەریشدا وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان وتی " لە 27 ی مانگی پێنجدا کۆمەڵیک سەربازی دیدەوانی و کاری تێکدەرانەی سەر بە هێزە چەکدارەکانی ئەرمینیا هەوڵیانداوە دزە بکەنە خاکی ئازەربایجانەوە." بەڵام دەستبەسەر کراون.

وتیشی بەیانی ڕۆژی پێنچشەممە کۆمەڵێک کەلوپەلی سەربازیش لە ناوچەکەدا دەستی بەسەردا گیراوە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG