ڕژیمی جمهوری ئیسلامی هه‌ر به هاتنه سه‌ر کار ،له ساڵی 1979 له ڕێگای زه‌مین و ئاسمانه‌وه په‌لاماری کوردستانی دا و کوشت و بڕینێکی زوری کرد، که کوشتارگای قه‌ڵاتا ن و قارنا له ئوستانی ئازربایجانی ڕۆژ ئاوا یه‌کێک له تاوانه‌کانی تری ڕژیمی جمهوری ئیسلامیه که به لای که‌م فه‌ره‌تر له 60 که‌س که زوربه‌یان ژن و منال بوون به ده‌ستی پیاوه‌کانی ڕژیم کوژران. ئارێز داراپور، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی چاک وه یاخود ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به جینوساید و ئه‌نفالکردنی کورد له هه‌ڤپه‌یڤینیکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌لێت ئێمه هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست هان ده‌ده‌ین به‌و شێوه‌ی 16/3 له باشۆردا ڕۆژی ماته‌مینی گه‌لی کورده ڕۆژی دووی سپتامبر‌یش رۆژی ماته‌منی گه‌لی کورده و قارنا بکه‌نه سمبولێکی ماته‌مینی له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستاندا و هاوڵاتیانی خوشه‌ویست هه‌نگاو هه‌ڵگرن بۆ ڕیسواکردنی تاوانه‌کانی داگیرکه‌ران به تایبه‌ت حکومه‌تی تیرۆریست په‌روه‌ری جمهوری ئیسلامی.
: دووی سیپتامبر ڕۆژی ماته‌مینه له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
