کۆمپانیای ئه‌پڵی ئه‌مه‌ریکی بۆ دروسـتکردنی ئامێره ئه‌لیکترۆنیـیه‌کان ده‌ڵێت له ماوه‌ی سێ ڕۆژی ڕابردوو که ئه‌و ئایفۆنه نوێـیه‌ی که‌تۆته بازاڕه‌وه 1.7 ملیۆن دانه‌ی لێـفرۆشـراوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێکاری ئه‌پڵ ستێڤ جابس ئه‌م ئایفۆنه‌ی به سه‌رکه‌وتووترین به‌رهه‌می دانا له مێژووی کۆمپانیاکه‌دا که بنکه‌که‌ی له کالیفۆرنیایه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه iPhone 4 له ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌وه که‌وتۆته بازاڕه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا و ژاپـۆن. به‌هۆی ئه‌و داوا زۆری له‌سه‌رێتی له هه‌ندێ له بازاڕه‌کاندا نه‌ما.
ئه‌م ئایفۆنه نوێـیه تایبه‌تمه‌ندی زۆر باشی هه‌یه، له‌وانه ته‌نکتره و سکرینه‌که‌ی ڕۆشنتره و دوو مایکرۆفۆنی هه‌یه و کامێراکه‌ی وێنه به ڕۆشنی 5 میگاپـێـکسڵ ده‌گرێت و ڤیدیۆش به HD واته به ئاسـتی زۆر به‌رزی ڕۆشنی. پـرۆسێسهرهکهشی که به A4 ناسراوه خێراتره.