Accessibility links

لە هێرشێکی چەقۆدا لە پاریس 4 کەس بریندار دەبن و گومانبارەکەش دەستگیر دەکرێت


پۆلیسی پاریس دەڵێت گومانبارێک کە بڕوادەکرێت چوار کەسی لە هێرشێکدا بە چەقۆ لە نزیک ئۆفیسەکانی پێشوی گۆڤاری چارلی هەبدۆ بڕیندار کردبێت دەستگیر کراوە.

کاربەدەستێکی پۆلیسی پاریس گوتی لە کاتێکدا کاربەدەستان لە سەرەتاوە وایانزانی دوو هێرشبەربوون بەڵام لە ئێستادا لەوبڕوایەدان تەنها یەک کەس بووە و لە نزیک پلازای باستیڵ لە ڕۆژهەڵاتی پاریس دەستگیر کرا.

هەتا ئێستا دیار نییە چ شتێک هاندەر بووە بۆ هێرشەکەی ڕۆژی هەینی و یان ئایا هیچ پەیوەندییەکی بە چارلی هەبدۆوە هەیە، کە پاش ئەوەی لە ساڵی 2015 لەلایەن توندڕەوە ئیسلامییەکانەوە هێرشیان کرایە سەر، ئۆفیسەکانی لەو شوێنە گواستەوە.

ئەو کاربەدەستەی پۆلیس گوتیشی، پۆلیس ناسنامەی هێرشبەرەکە یان بریندارەکانی بڵاونەکردۆتەوە کە دوانیان ڕەوشی تەندروستیان ناجێگیرە.

سەرۆک وەزیر ژان کاستێکس سەردانێکی کورتی بۆ باکوری پاریس هەڵوەشاندەوە بۆ ئەوەی بەرەو وەزارەتی ناوخۆ بڕوات و لەوێ چاودێری پێشوەچوونەکان بکات.

لە ئێستادا دادگاییکردنەکانی هێرشەکانی چارلی هەبدۆ لە سەرانسەری ناوچەکەدا بەڕێوە دەچێت.

XS
SM
MD
LG