Accessibility links

ئه‌مه‌ریکا یادی 11 ی سێپته‌مبه‌ر ده‌کاته‌وه‌


ئه‌مه‌ریکا یادی 11 ی سێپته‌مبه‌ر ده‌کاته‌وه‌
ئه‌مه‌ریکا یادی 11 ی سێپته‌مبه‌ر ده‌کاته‌وه‌

وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا یادی 10 ساڵه‌ی هێرشه‌ تێرۆرستیه‌کانی 11ی سێپته‌مبه‌ر ده‌کاته‌وه‌ که‌ بوونه‌ هۆی گیان‌له‌ده‌ستدانی 3 هه‌زار که‌س و وا بۆ ما‌وه‌ی 10 سـاڵه‌ وڵاته‌که‌ له‌ جه‌نگدایه‌.

به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ سه‌رۆک باراک ئۆباما و سه‌رۆکی پێشوو جۆرج ده‌بلیو بوش له‌ شوێنی ناوه‌ندی بازرگای جێهانی پێشوو له‌ شاری نیویورك په‌رده‌یان له‌سه‌ر مۆنۆمێنتی یاده‌وه‌ری لابرد ئه‌وه‌ی له‌م دوایـیه‌نه‌دا ته‌واو بوو.

له‌ سه‌ره‌تادا ڕێگا به‌ خێزانی قوربانیان ده‌درێت سه‌ردانی ئه‌و جێگایه‌ بکه‌ن که‌ حه‌وزێـکی ئاوی لێـکراوه‌ و رۆژێک له‌ ڕۆژان دوو باڵه‌خانه‌ به‌رزه‌که‌ی ناوه‌ندی بازرگانی لێبوو.

سه‌رۆک ئۆباما و خانمی یه‌که‌م میشێل ئۆباما شانبه‌شانی به‌ڕێز بوش و لۆرای هاوسه‌ری پێشوازیان له‌ به‌رپرسانی ئێستا و پێشوی وڵات کرد.

له‌ کاتژمێر 8:46 ‌ به‌ کاتی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ شاری نیویۆرك ئه‌و کاته‌ی یه‌که‌م فڕۆکه‌ له‌ باڵه‌خانه‌ی یه‌که‌میدا بێ‌ده‌نگی ڕگه‌یه‌ندرا پاشان له‌ کاتژمێر 9:03 ساتێکی بێ‌ده‌نگی که‌ ڕاگه‌یه‌ندرا ئه‌و کاته‌ی دووهه‌م فڕۆکه‌ خۆی به‌ باڵه‌خانه‌ی دووهه‌مدا دا، هه‌روه‌ها له‌ ساتی که‌وتنی هه‌ردوو باله‌خانه‌که‌دا ئاماده‌بووان بێ‌ده‌نگی دووباره‌ده‌که‌نه‌وه‌.

XS
SM
MD
LG