Accessibility links

ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریکا


نیشانه‌ی ڕه‌سمی ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریکا
نیشانه‌ی ڕه‌سمی ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریکا

رێبەری ئاڵمان دەڵێت بەڵێنی نیوان ولاتەکەی و هاوپەیمانی نزیکی ئەمەریکا دەبێت سەر لە نوێ ساز بکرێتەوە.

ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ کە ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا لە سەر هاوپەیمانانی خۆی سیخوڕی کردوە، و تەنانەت بە نەهێنی زانیاری لە سەر پەێوەندی یەکانی تەلەفۆنی دەستی سەرۆکی حکومەتی ئاڵمان ئانگێلا مێرکل وەدەستی هێنا، هێندێک لە هاوپەیمانانی سەره‌کی واشنگتنی دڵمەند کردوە. پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا کێنت کڵەین بە ئێمە دەڵیت، چەندین ڕێبەری ئوڕووپایی داوای هەنگاوەکان بو سنووردارکردنی خستنە ژیرچاودێری نەهێنی لە لایەن ئەمەریکاوه‌ دەکەن.

رێبەری ئاڵمان دەڵێت بەڵێنی نیوان ولاتەکەی و هاوپەیمانی نزیکی ئەمەریکا دەبێت سەر لە نوێ ساز بکرێتەوە.

(ئانگێلا مێڕکر)

"بەڵێنی و باوه‌ڕکردن دەبێت سەر لە نوێ ساز بکرێنەوە. ئەوەش ئەوە دەگەیەنێت کە بەڵێنی بە توندی شلەژاوە، و ئەندامانی ئەنجومەنی ئورووپا ئەمڕۆ باس لە ئەو نیگەرانی یانە دەکەن."
خانمی مێرکڵ دەڵێت هێندێک کاربەدەستی ئاڵمان دەیانەوێت وتووێژەکانی بازرگانی لە گەڵ واشنگتن وەدواخەن.

سەرۆک کۆماری فەڕانسە نیکولای سارکۆزیش له‌ بەرامبەر زانیاری کوکردنەوە لە سەر تەلەفون و ئی مەیڵان لە لایەن ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریکاوه دەنگی ڕەخنەی ‌ هەڵبڕیوە.

(سارکۆزی)

"هێندێک ڕەفتار و ڕەوشت هەن کە ناکرێت پەسند بکرێن. بۆیە، فەڕانسە و ئاڵمان دەستپێشخەری یەک دەگرنە بەر. ئێمە لە گەڵ ئەمریکی یەکان لە سەر بابەتەکە دەست بە لێدوان دەکەین بۆ ئەوەی لە سەر چوارچێوەیەکی گشتی ساخ بینەوە. ئەوە هەتا کۆتایی ساڵ ئەنجام دەدرێت."

ئەوە تەنیا ڕێبەرانی ئورووپایی نین کە بەرهەڵستی دەنگۆی سیخوڕی کردنن.

قونتراتچی پێشووی ئاژانسی نیشتمانی ئێدوارد سنۆدن بەڵگه‌کانی نەهێنی ئاشکرا کردوون کە نیشان دەدەن زانیاری بە نەهێنی لە سەر٣٥ ڕێبەری جیهانی کۆکراوەتەوە.
سەرۆک کۆماری برازیل، دیلما رووسێف، سەردانی بۆ واشنگتن هەلوەشاندەوە و لە وتارێک بۆ یو ئێن لە مانگی سێپتامبر ئەمەریکای مەحکوم کرد.

(دێلما ڕووسێف)

"سڵامەتی خه‌ڵکی وڵاتێک نابێت لە لایەن پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و مافەکانی مەدەنییه‌وه‌ دەستەبەربکرێت واتا ئەو مافانەی بو ئه‌ندامانی هەر وڵاتێک بنچینەیین."

برازیل دەڵێت لە گەڵ ولاتەکانی تر پێکەوە بەرنووسێكی کۆبوونەوەی گشتی یوئێن ئاماده‌ ده‌که‌ن بۆ ئەوەی دەستە بەری مافی تاکەیی لە پیوەندیکانی ئەلکترۆنی دا بکات.

گەلێک ولاتان لە سەر یەکتر زانیاری نەهێنی وەدەست دێنن، بەڵام دۆخەکە نائاسایی یە، ئەمەش بە پێی وتەکانی شەهرزاد ڕێمان، کە بەرپرسی ناوەندی یەکیەتی ئەوڕوپا لە زانکۆی جۆرج واشنگتنە.

(ڕێمان)

"پێم وایە، ئەم جۆرە شتانە لە نێو وڵاتاندا هەن، بەڵام کە ئاوا بە ئاشکرایی خراوەتە بەر یەکەم لاپەڕەکان شتێکە کە جێگای بێزاری زۆربەی وڵاتانە."
ڕێمان پێش بێنی نیوان ناخۆشێکی زۆر لە پێوەندێکانی ئەمەریکا لە گەڵ هاوپەیمانانی ناکات، بەڵام دەڵێت ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانی پیویستە هێندیک رێ و شوێنی بگوڕێت.

(ڕێمان)

"پێم وایە بە تایبەتی ئەو زانیاریانەی کە ئێمە بە دوای دا دەگەڕێین، کە لە بەرامبەر ئەو زانیاره‌ گشتی یانه‌ی کۆدەکرێنەوە، کە پێویستە ئەمانە باس بکرێن."

بەڕیوەبەری ئاژانسی نیشتمانی ئەمەریکا کیث ئەلیکساندەر لە ئەم دواییانە کوتی سەرەڕای ناڕازی یەکانی گشتی، گەلێک هاوپەیمانی ئەمەریکا بە ئەو دەڵێن ئەوان ڕیز لە کۆکردنەوەی زانیاری نەهێنی دەگرن.

(ژنراڵ ئەلیکساندر)

"ئەوە وتەی ئەوانە کە دەڵێن: درێژە بە کارکردن لە گەل ئێمە بدەن. زانیاری نەهێنی کە ئێوە بۆ ئێمەی دابین دەکەن بۆ ئەوەی ولاتمان بپارێزین هه‌ر ئەوەیە کە ئێمە بە ڕاستی پێویستمانە."
بەڵام وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە جێن ساکی هەینی پشتڕاستی کرد کە مەسەلەکە پێوەندیکانی ئەمەریکای لە گەڵ هاوپەیمانانی بە گرفت تر کردوە.

(جێن ساکی)

"مەسەلەکە گرفتی بەرچاوی لە پێوەندیکانی ئێمە لە گەڵ هێندێک لە لایەنەکانی ئێمەی پێک هێناوە، و هەڵبەت، شێواوێکی گشتی، وەک ئیوە دیتووتانە تەنانەت لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا پێک هێناوە."

گرفتەکانی لە ئەو پیوەندیانەدا گرفتێک بۆ داڕێژەرانی ڕێباز لە واشنگتن دەبێت، کە دوو دڵن لە ئەوەی هەر چەکیک لە شەری دژی تیرۆریزم وەلا نێن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:34 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG