Accessibility links

تاس: کۆگایەکی تەقەمەنی لە باکووری کرایمییە دەتەقێتەوە


دەزگای هەواڵی تاسی ڕووسی لە زاری بەڕێوەبەرایەتی گوندی مایسکۆییەوە بڵاویکردەوە کۆگایەکی تەقەمەنی لە باکووری کرایمییە تەقیوەتەوە.

دەزگای هەواڵی ئاڕ ئای ئەی ڕووسیا لە زاری وەزارەتی بەرگری ڕووسیاوە بڵاویکردەوە " هیچ زیانێکی گیانی جددی نەکەوتۆتەوە " لە تەقینەوەکەی مایسکۆییدا. لە ماوەی ڕابردووشدا دەزگای ئاڕ ئای ئەی ئاماژەی بە ئاگرکەوتنەوەیەکدا لە وێستگەیەکی لاوەکی گۆڕینی وزە لە نزیک شارۆچکەی دژانکۆی لە کرایمییە.

ئۆکرانیا بە فەڕمی بەرپرسیارێتی تەقینەوەکانی ئەم چەند ڕۆژەی ڕابردووی لە کرایمییە پشتڕاست نەکردۆتەوە و بە هەمان شێوە ڕەتیشی نەکردوونەتەوە.

ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی ئۆکرانیا میخایلۆ پۆدۆلیاک دوابەدوای تەقینەوەکەی ڕۆژی سێشەممە گوتی " وەکو وەبیرهێنانەوەیەک: کرایمییەی وڵاتەکە دەریای ڕەش و چیاکان و شوێنی کات بەسەربردن و گەشتیارییە، بەڵام ئەو کرایمییەی کە لەلایەن ڕووسییەکانەوە داگیرکراوە کۆگای تەقەمەنی و مەترسی کوژرانی داگیرکەران و دزەکانە."

جێی ئاماژەیە ڕووسیا لە ساڵی 2014 دا نیمچە دوورگەی کرایمییەی ئۆکرانیای گرتەخۆی.

هەفتەی ڕابردوو کۆمەڵێک تەقینەوە لە بنکەیەکی سەربازی ئاسمانی لە شاری نۆڤۆفیدۆریڤکا ڕوویدا کە دەکەوێتە کەناراوەکانی ڕۆژئاوای کرایمییەوە، بەپێی وێنەکانی مانگە دەستکردەکان، وادەردەکەوێت تەقینەوەکان زیانێکی گەورەیان بە فڕۆکە سەربازییەکانی ڕووسیا گەیاندبێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG