لە هەڵمەتێکى فراوانى پشکنینى هێزەکانى پۆلیسى نیشتیمانیدا لە موسڵ 20 تیرۆرستى داواکراو دەستگیرکران کە سەر بە هەردوو رێکخراوى دەوڵەتى عێراقى ئیسلامى و ئەنسار سوننە بوون، هاوکات لەو هەڵمەتەدا دەستگیرا بەسەر حەشارگەیەکى گەورەى چەک و تەقەمەنى.
لیوا مەهدى غەراوى فەرماندەى فرقەى پۆلیسى نیشتیمانى لە کۆنگرەیهکى رۆژنامەوانیدا دەستگیر کردنى ئەو گروپە چەکداریەى راگەیاند و گوتى کارى ئەم گروپە تیرۆر کردنى کەسایەتى و پلەدارانى هێزە ئاسایشیەکان بوو دەشڵێت ئەوان دانیان بە تاوانەکانیان ناوە، بەڵام ئەوان پەشیمانن لە کردەوەکانیان. ناوبراو گوتیشى ڕێژەى کردەوە تیرۆرستیەکان لە 13 کردەوە لە رۆژێکدا بۆ یەک کردەوە دابەزیوە.
دهتوانن گوێبیسـتی دهقی ڕاپـۆرتهكه بن له ڕێـگهی كلیـكـكردنی ئهو فایله دهنـگیـیانهی سهرهوهی دهسته چهپ، ماوهكهی 2:22 خولهكه.