بەهۆى تەقینەوەى بۆمبێکى چێنراو لە ڕۆژهەڵاتى موسڵ 3 هاوڵاتى سیڤیل کوژران و یەکى تریش برینداربوو.
نەقیب مازن جبورى گوتەبێژى پۆلیسى موسڵ بۆ دەنگى ئەمهریکاى راگەیاند پاش نیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە بۆمبێکى کەنار ڕێگا کە کاروانێکى سوپاى عێراقى کردبووە ئامانج دواى تێپەڕینى ئەو کاروانە تەقیـیەوە و بەهۆیەوە 3 هاوڵاتى سیڤیل لەو کاتەى لە ناو ماشێنەکەى خۆیاندابوون کوژران و کەسێکى تریش برینداربوو.
ئامارى قوربانیانى مانگى رابردووى هەرسێ وەزارەتى بەرگرى و ناوخۆ و تەندروستى راگەیاندرا و بەپێى ئەو ئامارە بەهۆى کردەوە توندوتیژیەکانەوە لە سەرانسەرى عێراق 549 کەس کوژرا و بریندار هەبووه.
گوتەبێژەکەى پۆلیسى موسڵ ئاشکراى کرد کەوا موسڵ بە بەراورد لەگەڵ شارەکانى دیکهی عێراق لەو مانگەدا زۆرترین قوربانى داوە کە 47 کەس کوژراون و زیاتر لە 100 کەسیش برینداربوون.
دهتوانن گوێبیسـتی دهقی ڕاپـۆرتهكه بن له ڕێـگهی كلیـكـكردنی ئهو فایله دهنـگیـیانهی سهرهوهی دهسته چهپ، ماوهكهی 1:40 خولهكه.