Accessibility links

قه‌یمقامی موسڵ له‌ هه‌وڵێـکی کوشتن ڕزگاری ده‌بێت


قه‌یمقامی موسڵ له‌ هه‌وڵێـکی کوشتن ڕزگاری ده‌بێت
قه‌یمقامی موسڵ له‌ هه‌وڵێـکی کوشتن ڕزگاری ده‌بێت

قه‌یمقامی موسڵ له‌ هه‌وڵێـکی کوشتن ڕزگاری ده‌بێت
قه‌یمقامی موسڵ له‌ هه‌وڵێـکی کوشتن ڕزگاری ده‌بێت

قایمەقامى قەزاى ناوەندى شارى موسڵ ئێوارەى ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ لە هەوڵێکى کوشتن ڕزگارى بوو که‌ بە ڕێگاى تەقینەوەى بۆمبێکى لاڕێگا کرابوو. لە ڕووداوێکى تریشدا پۆیسێک کوژرا.

حسێن عەلى حاجم قایمەقامى ناوەندى موسڵ لەم بارەیەوە به‌ دەنگى ئەمریکای گوت، لەو کاتەى بە یاوەرى سەرۆکى شارەوانى موسڵ لە ئەرکى رۆژانەى خۆیان بەرەو ماڵه‌وه‌ دەگەڕانەوە بۆمبێک کە ماشێنەکەى ئه‌وی کردبووه‌ ئامانج بە دوورى تەنها دوو مه‌تر لـێـیان تەقیەوەته‌وه‌. بەو هۆیەوە شوفێرى سەرۆکى شارەوانى و پاسەوانێکى ئه‌و بریندار بوون و دەشڵێت من سەرسام بووم کە ئەو تەقینەوەیە تەنها بە دورى 5 مه‌تر لە نزیک بازگەیه‌کى پۆلیس ڕوویدا.

لە لایەکى ترەوە بەهۆى تەقینەوەى بۆمبێکى تر لە ناوچەى شوراى رۆژئاوا پۆلیسێک کوژرا و یەکێـکی تریش برینداربوو. هەروەها هەوڵى تەقاندنەوەى ماشێنێکى بۆمبڕێژکراو پوچەڵ کرایەوە.

هەر ئەمڕۆ لە کۆنگرەیه‌کى ڕۆژنامەوانیدا لیوا ڕوکن مەهدى غەراوى، فەرماندەى فرقەى سێى پـۆلیسى نیشتیمانى دەستگیرکردنى 13 تیرۆرستى لە چەند هەڵمەتێکدا لە شوێنە جیاکانى موسڵ راگەیاند کەوا سەرجەمیان بە بەپێى مادەى چوارى تیرۆر لە دادگاکانى موسل داواکراون هاوکات حەشارگەیه‌کى گەورەى چەک و تەقەمەنى دەستى بەسەردا گیرا.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG