بازنەى ناڕەزایەتیەکان بەرامبەر تۆپـبارانکردنى ناوچە سنووریەکانى عێراق لە لایەن کۆمارى ئیسلامى ئێران و دەوڵەتى تورکیا و بە تایبەتى ئهوانهی بوونه مایهی کوژرانی 7 هاوڵاتى سیڤیل، هەروا دێت و فراوانتر دەبێت.
ئەمڕۆش یهکشهممه ژمارەیـیهکى زۆر لە پارێزەرانى موسڵ لە ناو بیناى سەندیکاى پارێزەران گردبوونەوەیهکیان ئەنجام دا و بە توندى مەحکومى سنووربەزاندن و تۆپبارانەکانى سەر سنوور و بە تایبەتى کوشتنى 7 هاوڵاتى سیڤیلیان کرد.
ژمارەیهک لەو پارێزەرانە بۆ دەنگى ئەمەریکا هاتنە ئاخاوتن و گوتیان کەوا پێویستە هەر یەکە لە ئێران و تورکیا و کوەیت ڕێز لە یاسا نێودەوڵەتیەکان و دراوسێتى بگرن. هەروەها داواشیان لە وڵاتانى رۆژئاوا و نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانى عەرەبى کرد کەوا بێنە دەنگ و رێگرى لەم پێشێلکاریانە بکەن. هەروەها داواشیان لە پەرلەمان و حکومەتى عێراقى کرد کەوا هەڵوێستى جدیـیان هەبێت و بەرژەوەندى تاکە کەسیان وەلا بنێن و بیر لە بەرژەوەندى گشتى بکەنەوە.
دهتوانن گوێبیسـتی دهقی ڕاپـۆرتهكه بن له ڕێـگهی كلیـكـكردنی ئهو فایله دهنـگیـیانهی سهرهوهی دهسته چهپ، ماوهكهی 2:57 خولهكه.