بەرێوهبەرى لقێکى کۆمپانیاى ئاسیاسێل بۆ خزمەتگوزارى مۆبایل لەگەڵ کارمەندێکى هەمان کۆمپانیا لە ئەنجامى هێرشێکى یاخیبوان لە باکورى موسڵ کوژران و ئەندامێکى رێکخراوى ئەلقاعیدەش لە میانەى هەڵمەتێکى پشکنینى هێزەکانى سوپاى عیراق دەستگیرکرا.
لە بارەى ڕەوشى ئێستاى ئاسایشى ئەو شارە و هۆکارى تێکچوونی، مەهدى هەرکى ئەندامى خولى پێشووى ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵ به دەنگى ئەمه‌ریکای گوت دەستى دەرەکى لە تێکدانى ڕەوشى ئەو شارە هەیە و دەشڵێت رووداوە ئاسایشیەکان زیاتر پەیوەندیـیان بە کێشە سیاسیەکانەوە هەیە.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:12 خوله‌كه.