یاسین ئه‌لیاسی په‌نابه‌رێکی کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه که له عێراق له داێکبووه و به شێوه‌یه‌کی نا ئاسایی خۆی گه‌یاندوه‌ته وڵاتی سوید. ئێستاکه ئه‌و وه‌کو هه‌ندێ که‌سانی تر مه‌ترسی ناردنه‌وه‌ی هه‌یه. ئه‌و له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا له ناوه‌وه‌ی زیندانێکدا له سوید ده‌ڵێت هێشتا سه‌رنوشتی نا دیاره و دۆسیه‌که‌ی به هیچ شوێنێک نه‌گه‌ێشتوه، ده‌شڵێت من له ئاواره‌یی له داێک بومه و هێشتاش هه‌ر ئاواره‌م، من ئیرانیم ده‌ڵێن ده‌بێت بگه‌رێته‌وه عێراق له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له پێشدا له‌وه‌ی په‌نابه‌ر بویته.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:40 خوله‌که