پاش 24 سال له کاره‌ساتی ئه‌نفال و به ژینوساێدناساندنی له لایه‌ن حکومه‌ت و دادگای باڵای عێراقه‌وه هێشتا له‌سه‌ر ئاستێکی جیهانیدا نه‌توانراوه وه‌کو ژینوساێد دانی پێبنرێت.
عه‌لی مه‌حمود ئه‌ندامی رێکخراوه‌ی کورد‌و ساێد/ چاک له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت هۆیه‌که‌ی له‌وه ده‌بینین که ئه‌و دادگایه له‌سه‌ر ئاستێکی پرۆفیشناڵی نێونه‌ته‌وه‌یی نه‌بوو له‌وه‌ی که وا دادگایه‌کی ئازاد بێت و رۆژنامه نووسانی دیاری بتوانن ئاماده‌ی بن وه چاودێری رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ره‌وه بێت و هێزی دادگاه له‌و ئاسته‌دا بێت وه دادگایه‌کی تاێبه‌تی نه‌بێت له دادگایه‌کی گشتی دا دیاری بکرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌هاتبایا دادگاکه له‌سه‌ر ئاستێکی نێونه‌ته‌وه‌یی بوایه وه‌کو ئه‌وه‌ی سیربیا و کۆسۆڤۆ و ئه‌وانه‌ی تر ده‌کرا کورد که‌ڵکێکی زۆرتری لێ وه‌ربگرێت بۆ به جیهان ناساندنی دۆسیه‌کانی کورد.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 9:20خوله‌كه